دەنگ نێت
بۆ جارێكى تر نه‌شته‌رگه‌رى نیمچه‌تایبه‌ت له‌نێو نه‌خۆشخانه‌ى شه‌هید شێره‌ى نه‌قیب بۆ ژنان و مناڵبون له كه‌لار ده‌ستى پێكردوه‌ته‌وه.
د. به‌ناز جه‌لیل، به‌ڕێوبه‌رى نهخۆشخانەکە، بۆ رادیۆى ده‌نگ وتى: ماوەی دو هەفتەیە دەستمان بە ئەنجامدانی نه‌شته‌رگه‌ریی نیمچه‌تایبه‌ت کردوەتەوە.
وتیشی: ئه‌م جۆرە نه‌شته‌رگه‌رییه پێشتریش هه‌بوه، به‌ڵام به كۆمه‌ڵێك هۆكار راگیرا، له‌ئێستادا بۆ جارێكى تر ده‌ستى پێكردوه‌ته‌وه.
نەشتەرگەریی نیمچەتایبەت، نەشتەرگەرییەکە کە لەنێو نەخۆشخانە حکومییەکان لە دوای نیوەڕوان ئەنجام دەدرێت، لەبەرامبەریشیدا بڕێک پارە وەردەگیرێت، بەپێچەوانەی نەشتەرگەرییەکانی دیکە کە بێبەرامبەرن، هاوکات نرخەکەیشی لەچاو نەشتەرگەریی لە نەخۆشخانە ئەهلییەکاندا کەمترە.
له‌باره‌ى ئەوەی نرخى نه‌شته‌رگه‌رییه‌كان له نێو نه‌خۆشخانه‌كه‌دا چه‌نده؟ به‌ڕێوبه‌رى نه‌خۆشخانه‌ى شه‌هید شێره‌ى نه‌قیب بۆ ژنان و مناڵبون جه‌ختى له‌وه‌كرده‌وه: ناتوانم بڵێم نه‌شته‌رگه‌رییه‌كان به‌چه‌ند ده‌كرێن، چونكه نهشتهرگهرییەک بۆ یەکێکی دی جیاوازیی هه‌یه، به‌جۆرێك ره‌نگه هه‌بێت 250 هه‌زاربێت ره‌نگه هه‌شبێت 300 هه‌زار دینار بێت، بەگشتیش پرۆسەکە لیژنه‌ى ژمێریاریی تایبه‌ت به خۆى هه‌یه و نرخه‌كانیش به‌پێى فه‌رمانه‌كانى وه‌زاره‌تی تەندروستی دیارییکراون.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵدواین زانیاریی لەسەر روداوی تەقەکردنەکەی کەلار
-
-
هەواڵتابلۆی ژمارە کاتیی لە ئۆتۆمبیلی فەرمیی بەڕێوبەری ئەوقافی گەرمیان دەدرێت
-
-
هەواڵلەمساڵدا ٤٠ شوێنکار لەگەرمیان بەهۆی دەستەبەری کرێکارانەوە دراونەتە دادگا
-
-
هەواڵبەراورد بە ساڵی پار راوکردن لە گەرمیان زیادی کردوە
-
-
هەواڵبەتۆمەتی هەڵگرتنی کیلۆیەک ماددەی هۆشبەر لە گەرمیان کەسێک دەستگیر دەکرێت
-
زۆرترین بینراوەکان