دەنگ نێت
چالاکوانێکی مەدەنی لە ناوچەی باڵەکایەتی دەستگیر دەکرێت و تائێستاش هۆکاری دەستگیرکردنەکەی نەزانراوە.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی کە هاوڕێیانی بڵاویان کردوەتەوە، ئەمڕۆ دوای ئەوەی بانگهێشتی ئاسایشی قەزای چۆمان کراوە، مامۆستا و چالاکوانی مەدەنی: تێکۆشەر حسێن، دەستگیرکراوە.
بنیاد ئەحمەد، هاوسەری تێکۆشەر حسێن، لە هەژماری خۆی لە فەیسبوک، دەستگیرکردنی هاوسەرەکەی پشتڕاست دەکاتەوە، بەڵام ئاماژەی بە هۆکارەکەی نەداوە.
هاوکات هەر ئەمڕۆ و پێش روداوی دەستگیرکردنی ئەو چالاکوانە، کونسوڵخانەی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا لە هەولێر، لە راگەیەنراوێکدا نیگەرانیی لە پاشەکشەی ئازادیی راگەیاندن لە هەرێم دەردەبڕێت.
لەوبارەوە دەڵێت: "ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا نیگەرانە لە پاشەکشەی ئەم دواییانەی ئازادیی ڕاگەیاندن لە هەرێمی کوردستان و پابەندە بە کارکردن لەگەڵ هاوبەشە خۆجێی و نێودەوڵەتیەکان بۆ باشترکردنی پانتایی کاری میدیا و لەو نێوەندەشدا دابینکردنی دەرفەتی پەرەپێدانی پیشەیی بە ڕۆژنامەوانان.
تێکۆشەر حسێن، لەساڵی ٢٠١٢-٢٠١٣ زانکۆی گەرمیانی تەواوکردوە و پێشتریش یەکێک بو لە چالاکوانانی خۆپیشاندانەکانی خوێندکارانی زانکۆکە.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵدواین زانیاریی لەسەر روداوی تەقەکردنەکەی کەلار
-
-
هەواڵتابلۆی ژمارە کاتیی لە ئۆتۆمبیلی فەرمیی بەڕێوبەری ئەوقافی گەرمیان دەدرێت
-
-
هەواڵلەمساڵدا ٤٠ شوێنکار لەگەرمیان بەهۆی دەستەبەری کرێکارانەوە دراونەتە دادگا
-
-
هەواڵبەراورد بە ساڵی پار راوکردن لە گەرمیان زیادی کردوە
-
-
هەواڵبەتۆمەتی هەڵگرتنی کیلۆیەک ماددەی هۆشبەر لە گەرمیان کەسێک دەستگیر دەکرێت
-
زۆرترین بینراوەکان