دەنگ نێت
١٣ کەس (سی-ڤی)ـیان پێشکەش کردوە بۆ وەرگرتنی پۆستی جێگری سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان، سەرۆکی رێکخراوی پاڵپشتی کفریش دەڵێت: مەرجە ئەو کەسەی پۆستەکە وەردەگرێت، خەڵکی قەزای کفری بێت.
عوسمان قەتارچی، سەرۆکی رێکخراوی پاڵپشتی کفری بە رادیۆی دەنگی راگەیاند: یەکێک لەو ۲٦ خاڵەی کە داوامان کرد لەکاتی مانگرتنەکەی کفری، ئەوەبو پۆستی جێگری سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان بەر کفری بکەوێت و بدرێت بەکەسێک کە خەڵکی کفری و دانیشتوی شارەکە بێت.
وتیشی: چونکە ئەو ئەزمونەمان هەیە کە کەسێک خەڵکی کفری نەبێت، بەشی پێویست لە کێشەوگرفتەکانی خەڵکی ناوچەکە تێناگات و ناتوانێت خزمەت بە شارەکە بکات.
لەبارەی ئەوەی چەند کەس خۆی کاندید کردوە بۆ پۆستەکە، سەرۆکی رێکخراوی پاڵپشتی کفری دەڵێت: نزیکەی ۱۳ کەس (سی-ڤی)ـیان پێشکەش کردوە.
پۆستی جێگری سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان لە پشکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستانە و پێشتر لەلایەن سروە محەمەدـەوە بەڕێوە دەبرا، بەڵام لەدوای هەڵبژاردنی ناوبراو بە ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، نزیکەی دو ساڵە پۆستەکە بەبەتاڵیی ماوەتەوە.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵدواین زانیاریی لەسەر روداوی تەقەکردنەکەی کەلار
-
-
هەواڵتابلۆی ژمارە کاتیی لە ئۆتۆمبیلی فەرمیی بەڕێوبەری ئەوقافی گەرمیان دەدرێت
-
-
هەواڵلەمساڵدا ٤٠ شوێنکار لەگەرمیان بەهۆی دەستەبەری کرێکارانەوە دراونەتە دادگا
-
-
هەواڵبەراورد بە ساڵی پار راوکردن لە گەرمیان زیادی کردوە
-
-
هەواڵبەتۆمەتی هەڵگرتنی کیلۆیەک ماددەی هۆشبەر لە گەرمیان کەسێک دەستگیر دەکرێت
-
زۆرترین بینراوەکان