دەنگ نێت
بەپێی دو نوسراوی بەڕێوبەرایەتی پەروەردەی کەلار، بڕیار دراوە بە هەژمارکردنی ئامادەنەبون 'غیاب' بۆ ٦٠ مامۆستای سنورەکە.
نوسراوەکان یەکەمیان بە ژمارە (٦٢٢) و دوەمیان بە ژمارە (٦٢٨) لە رۆژی (٢١)ـی ئەم مانگە بە واژوی بەڕێوبەری پەروەردەی کەلار دەرچوێنراوە، تیایدا ئاماژەی بەوەداوە کە بڕیاریانداوە بە هەژمارکردنی ئامادەنەبون (التغیب) واتا "غیاب بون" لە رێکەوتی (١٧)ـی ئەم مانگەوە تاوەکو رێکەوتی دەستبەکاربونیان، بۆ دو لیست مامۆستا کە هەر لیستەیان ژمارەیان ۳۰ مامۆستایە.
دانا حەسەن سەعید، کە لە لیستی سزادانی دوەمدا یەکەم ناوی گرتوە، لە هەژماری خۆیدا لە فەیسبوک، نوسراوەکەی بڵاوکردوەتەوە و دەڵێت: "بەگژاچونەوەی ستەم و ستەمکاران باجی دەوێ، غیابات بەشێکی کەمە لەو باجە".
ئەم پێشهاتەش دوای ئەوەدێت کە پەروەردەکانی سنوری پارێزگای سلێمانی لەسەرەتای ئەم مانگەوە دەستیانکردوە بە هەوڵدان بۆ کردنەوەی ناوەندەکانی خوێندن، دوای ئەوەی لە دو مانگی رابردودا ناوەندەکان داخرابون، ئەمەش بەکاریگەریی بایکۆتی مامۆستایان لەبەر خەرجنەکردنی موچەکانیان و جێبەجێنەکردنی چەند داواکارییەکی تریان، لەنێویدا دەستپێکردن بە پلەبەرزکردنەوە و دامەزراندنی مامۆستایانی وانەبێژ.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵدواین زانیاریی لەسەر روداوی تەقەکردنەکەی کەلار
-
-
هەواڵتابلۆی ژمارە کاتیی لە ئۆتۆمبیلی فەرمیی بەڕێوبەری ئەوقافی گەرمیان دەدرێت
-
-
هەواڵلەمساڵدا ٤٠ شوێنکار لەگەرمیان بەهۆی دەستەبەری کرێکارانەوە دراونەتە دادگا
-
-
هەواڵبەراورد بە ساڵی پار راوکردن لە گەرمیان زیادی کردوە
-
-
هەواڵبەتۆمەتی هەڵگرتنی کیلۆیەک ماددەی هۆشبەر لە گەرمیان کەسێک دەستگیر دەکرێت
-
زۆرترین بینراوەکان