دەنگ نێت
لەناحیەی نەوجولـی ئیدارەی گەرمیان، تەقە لە ٦ راوچی کراوە و دانەیەکیان کوژراوە، بەڕێوبەری ناحیەکەش جەخت لەوە دەکاتەوە کە ئەگەر لەناو خۆیاندا بەشەڕ نەهاتبن، ئەوا داعش پەلاماری داون، وتەبێژی پۆلیسی گەرمیانیش دەڵێت: دەستگیرکراوەکان پۆلیسی دارستان بەوە تۆمەتباردەکەن کە تەقەیان لێکردون.
چەند هاوڵاتی لەسنوری ناحیەی "زینانە" نەوجولی سەر بەقەزای کفری بەرادیۆی دەنگیان راگەیاند: درەنگانی شەوی رابردو، چەند هاوڵاتییەک لەکاتی سەرقاڵی بونیان بە راوکردن تەقەیان لێکراوە و دانەیەکیان کوژراوە و یەکێکی تریان برینداربوە، دوای روداوەکەش چوار کەسی دیکەیان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیر کراون.
لەبارەی ئەوەی روداوەکە چۆن بوە و کێ تەقەی لەو راوچیانە کردوە؟ وەهاب ئەحمەد- بەڕێوبەری ناحیەی نەوجول بۆ رادیۆی دەنگ وتی: نازانرێت کێ تەقەی کردوە، هیچ یەکێک لە هێزەکانی حکومەتی هەرێم نەبون، بەڵام گومان دەکرێت ئەو شەش راوچیە یان لەنێوان خۆیان بەشەڕ هاتبن، یان داعش پەلاماری دابن.
وتەی وەهاب ئەحمەد، وتیشی: ۲ جار تەقە لە راوچیەکان کراوە، یەکێک لە راوچیەکان کوژراوە و یەکێکی دیکەیان بریندارە، ٤ کەسی دیکەشیان لەلایەن مەفرەزەکانمانەوە دەستگیرکراون بۆ لێکۆڵینەوە.
عەلی جەمال قەدوری، وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان بۆ رادیۆی دەنگ جەختی لە روداوەکە کردەوە و وتی: ئەو کەسانەی دەستگیرکراون پۆلیسی دارستان بەوە تۆمەتبار دەکەن کە تەقەیان لێکردون، بەڵام ئەوە لێکۆڵینەوە دەریدەخات کێ تەقەی لێ کردون.
وتیشی: گومان لە هەمو شتێک دەکەین، لە ئێستادا لێکۆڵینەوە لەگەڵ ئەو ٤ کەسە بەردەوامە.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵدواین زانیاریی لەسەر روداوی تەقەکردنەکەی کەلار
-
-
هەواڵتابلۆی ژمارە کاتیی لە ئۆتۆمبیلی فەرمیی بەڕێوبەری ئەوقافی گەرمیان دەدرێت
-
-
هەواڵلەمساڵدا ٤٠ شوێنکار لەگەرمیان بەهۆی دەستەبەری کرێکارانەوە دراونەتە دادگا
-
-
هەواڵبەراورد بە ساڵی پار راوکردن لە گەرمیان زیادی کردوە
-
-
هەواڵبەتۆمەتی هەڵگرتنی کیلۆیەک ماددەی هۆشبەر لە گەرمیان کەسێک دەستگیر دەکرێت
-
زۆرترین بینراوەکان