دەنگ نێت
له‌ماوه‌ى 24 كاتژمێرى رابردو كاتژمێره‌كانى كاره‌باى نیشتیمانى كه‌مبویه‌وه بۆ 7 كاتژمێر و وته‌بێژى كاره‌باى گه‌رمیانیش ده‌ڵێت: كێشه له غازى كۆرمۆر دروست ببو به‌و هۆیه‌شه‌وه به‌شى گه‌رمیان له 80 مێگاوهتهوه هاتبوه 40 مێگاوات، ئه‌مڕۆش دۆخه‌كه ئاسایی بوه‌ته‌وه.
ئالان ئه‌ركان، وته‌بێژى به‌ڕێوبه‌رایه‌تى گشتى كاره‌باى گه‌رمیان بۆ رادیۆى ده‌نگ ده‌ڵێت: كێشه له غازى كۆرمۆر هه‌بو كه دابه‌زینى په‌ستانى غازى هاتبوه سفر، به‌وهۆیه‌شه‌وه غاز بۆ وێستگه‌كانى كاره‌با نهنێدرابو ئه‌مه‌ش وایكرد بەرهەم كه‌مببێته‌وه.
وتیشى: به‌شى گه‌رمیان له 80 مێگاواته‌وه هاتبوه 40 مێگاوات كه 7 كاتژمێر كاره‌با درا به هاوڵاتیان.
جه‌ختى له‌وه‌شكرده‌وه: له ئه‌مرۆوه دۆخه‌كه ئاسایی به‌وه‌ته‌وه و به‌شى گه‌رمیان گه‌شتوه‌ته‌وه 80 مێگاوات، ئه‌گه‌رچى به‌هۆى زۆرى خواسته‌وه رۆژانه له ئێستاشدا 7 بۆ 8 كاتژمێر كاره‌با ده‌درێت به هاوڵاتیان.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵدواین زانیاریی لەسەر روداوی تەقەکردنەکەی کەلار
-
-
هەواڵتابلۆی ژمارە کاتیی لە ئۆتۆمبیلی فەرمیی بەڕێوبەری ئەوقافی گەرمیان دەدرێت
-
-
هەواڵلەمساڵدا ٤٠ شوێنکار لەگەرمیان بەهۆی دەستەبەری کرێکارانەوە دراونەتە دادگا
-
-
هەواڵبەراورد بە ساڵی پار راوکردن لە گەرمیان زیادی کردوە
-
-
هەواڵبەتۆمەتی هەڵگرتنی کیلۆیەک ماددەی هۆشبەر لە گەرمیان کەسێک دەستگیر دەکرێت
-
زۆرترین بینراوەکان