دەنگ نێت
قایمقامیه‌تى قه‌زاى كه‌لار وه‌ڵامى نوسراوه‌كه‌ى فه‌رمانگه‌ى ژینگه‌ى گه‌رمیانى داوه‌ته‌وه كه داواى رونكردنه‌وه‌یان كردبو له هۆكارى چاره‌سه‌رنه‌كردنى حاڵه‌ته‌كانى سوتاندى تایه، به‌ڕێوبه‌رى فەرمانگەی ژینگه‌ى گه‌رمیانیش ده‌ڵێت: له نوسراوه‌كه‌دا هاتوه حاڵه‌ته‌كه كه‌مبوه‌ته‌وه، به‌ڵام به‌و شێوه‌یه نیه.
له رێکەوتی 12ـى 12ـى 2023 فه‌رمانگه‌ى ژینگه‌ى گه‌رمیان نوسراوى ئاراسته‌ى قایمقامیه‌تى قه‌زاى كه‌لار كردوه، له باره‌ى هۆكارى چاره‌سه‌رنه‌كردنى حاڵه‌ته‌كانى سوتاندى تایه له سنوره‌كه، له نوسراوه‌كه‌شدا داوا رونكردنه‌وه‌یان كردبو.
د. دوره‌ید سه‌لیم، به‌ڕێوبه‌رى فه‌رمانگه‌ى ژینگه‌ى گه‌رمیان، بۆ رادیۆى ده‌نگ باسى له‌وه‌كرد: قایمقامیه‌تى قه‌زاى كه‌لار وه‌ڵامى نوسراوه‌كه‌ى داوینه‌ته‌وه، له وه‌ڵامدا دەڵێن به هه‌ماهه‌نگى به‌شى پۆلیسى دارستان و ژینگه‌ى كه‌لار، حاڵه‌ته‌كانى سوتاندنى تایه له سنوره‌كه كه‌مبوه‌ته‌وه.
باسی لەوەشکرد: هه‌ر له نوسراوه‌كه‌دا هاتوه جه‌خت له‌وه ده‌كه‌نه‌وه كه چه‌ندین كه‌س سزاى مادى دراون و رێكارى یاسایی لە به‌رامبه‌ریان گیراوەتەبەر.
به‌ڵام فه‌رمانگه‌ى ژینگه‌ى گه‌رمیان ئه‌وه ره‌ت ده‌كاته‌وه كه حاڵه‌ته‌كانى سوتاندنى تایه له سنوره‌كه كه‌مبوبێته‌وه، وه‌ك د. دورەید سەلیم ده‌ڵێت: حاڵه‌ته‌كه به‌رده‌وامى هه‌یه و وه‌ك خۆمان دركى پێده‌كه‌ین و له میدیاكانیشه‌وه به به‌رده‌وامى باسى لێوه ده‌كرێت.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵسێیەم پاڵاوگەی ئاوی کەلار لە پرۆسەی تەندەرین دایە
-
-
هەواڵنازانرێت كه‌ى سایلۆى گه‌رمیان بهڕوى گەنمی ئەمساڵدا ده‌كرێته‌وه
-
-
هەواڵحکومەتی هەرێم: لە ١٠ مانگدا ٨٢ پرۆژەی رێگاوبانمان لەگەرمیان ئەنجامداوە
-
-
هەواڵبانكى گه‌رمیان: دانانى ئامێرى ATM ئه‌ركى ئێمه نییە
-
-
راپۆرتحەوت ساڵ لە لوتکە؛ گروپی شاخەوانی گەرمیان چۆن بوە ناسنامەی تەندروستی و بەردەوامی؟
-
زۆرترین بینراوەکان