دەنگ نێت
بەپێی ئاگانامەیەک کە بەڕێوبەرایەتی پەروەردەی کەلار بۆ ئیدارەی قوتابخانەکانی ناردوە، باس لەوە دەکات کە لیژنەکانیان سەردانی ناوەندەکانی خوێندن دەکات بەمەبەستی دڵنیابون و لەهەمان کاتدا لیستی ئامادەنەبونی مامۆستایان و ستافی ئیداری قوتابخانەکان وەردەگیرێت.
لە ئاگانامەکەدا کە وێنەی دەست رادیۆی دەنگ کەوتوە و بەشێوازی ئۆنلاین بۆ ئیدارەی قوتابخانەکان نێردراوە، تیایدا جەخت لە نوسراوێکی پێشوتریان دەکاتەوە بەوەی لەمڕۆ (چوارشەممەوە ١٧/ ١/ ٢٠٢٤) لیژنەی پەروەردە سەردانی ناوەندەکانی خوێندن دەکات بەمەبەستی دڵنیابون لە جێبەجێکردنی نوسراوەکەیان.
هاوکات ئەوەیشی تێداهاتوە؛ لەهەمان کاتی سەردانەکاندا، لیستی ئامادەنەبونی مامۆستایان وەردەگیرێت بەمەبەستی جێبەجێکردنی رێکاری یاسایی و کارگێری بۆ مامۆستایانی میلاک و وانەبێژ.
لە کۆتای نوسراوەکەشدا هاتوە: دەسەڵاتی بەخشین و دانانی وانەبێژان لای بەڕێوبەری پەروەردەی قەزاکەیە.
ئەمەش لەکاتێکدایە کە مامۆستایانی ناڕازیی رایدەگەیەنن بایکۆتی هۆڵەکانی خوێندنیان کردوە و ناگەڕێنەوە دەوام کردن.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵدواین زانیاریی لەسەر روداوی تەقەکردنەکەی کەلار
-
-
هەواڵتابلۆی ژمارە کاتیی لە ئۆتۆمبیلی فەرمیی بەڕێوبەری ئەوقافی گەرمیان دەدرێت
-
-
هەواڵلەمساڵدا ٤٠ شوێنکار لەگەرمیان بەهۆی دەستەبەری کرێکارانەوە دراونەتە دادگا
-
-
هەواڵبەراورد بە ساڵی پار راوکردن لە گەرمیان زیادی کردوە
-
-
هەواڵبەتۆمەتی هەڵگرتنی کیلۆیەک ماددەی هۆشبەر لە گەرمیان کەسێک دەستگیر دەکرێت
-
زۆرترین بینراوەکان