دەنگ نێت
پارێزەرێک رایدەگەیەنێت ئەو ئامارەی لەبارەی جیابونەوەی هاوسەرەکانی گەرمیانەوە بڵاوکراوەتەوە هەڵەتێگەیشتنی تێدایە، دەشڵێت: رێژەی جیابونەوە بەوشێوەیە زۆر نییە کە لە ئامارەکەدا هاتوە.
کاوە لەتیف، بە رادیۆی دەنگی وت: ئەو داوایانەی لە ئامارەکەدا وەکو حاڵەتی جیابونەوە تۆمارکراون، تەنها تۆمارکراون نەک ئەوەی یەکلاکرابێتنەوە.
وتیشی: واتا ئەو داوایانەی کە رەدکراونەتەوە و بڕیاری جیابونەوەیان لێ نەدراوە یان ئەو داوایانەی کە ئاشتەواییان تیاداکراوە و پوچەڵکراونەتەوە، هەر بە جیابونەوە لە ئامارەکەدا ئەژمارکراون.
زیاتر رونیکردەوە: جاری واهەیە کەسێک داوای جیابونەوە تۆماردەکات، بەڵام دواتر دادگا داواکە رەد دەکاتەوە یان دواتر خودی هاوسەرەکان ئاشت دەبنەوە و دەگەنەڕێککەوتن، بۆیە ئەمە بە جیابونەوە حساب ناکرێت، کەچی لە ئامارەکەدا ئەمە وەکو کەیسی جیابونەوە تۆمارکراوە.
پێیشیوایە ئامارەکە بە وردی ئەنجام نەدراوە و گومانی هەیە هەڵەی گەورەی تێدابێت.
لەوبارەوە دەڵێت: بەهەمو پێوەرەکان ئەو رێژەی جیابونەوەیە زۆرزۆر و نالۆژییکییە، ئێمە کە لە دادگاین ئاگاداری ئەوەین کە راستە جیابونەوە هەیە، بەڵام بەوشێوەیە نییە و بەدڵنیاییەوە ئەگەر بە وردی ئامارەکە بکرێت ئەوا ژمارەکە بە نیوە کەم دەکات.
دوێنێ دادگای تێهەڵچونەوەی ناوچەی کەرکوک/ گەرمیان، ئاماری ژمارەی حاڵەتەکانی هاوسەرگیریی و جیابونەوەی لە سنوری گەرمیان و دەربەندیخان بۆ ساڵی ٢٠٢٣ راگەیاند، بەپێی ئامارەکە، لەو ساڵەدا (٢٦١٨) حاڵەتی هاوسەرگیریی "مارەکردن" و (١٣٥٢) حاڵەتی جیابونەوە "تەڵاق"ـی هاوسەران تۆمارکراوە.

- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵزهوى فهرمانبهران كارهكانى ماستهرپلانى كهلارى پهكخستوه
-
-
هەواڵلە گەرمیان کۆمپانیایەک پارەی جلوبەرگ لەو کەسانە وەردەگرێت کە نەشتەرگەریی و سیتی سکان ئەنجام دەدەن
-
-
راپۆرتکاندیدە ژنەکان لە گەرمیان؛ کۆتا یان گۆڕانکاریی؟
-
-
هەواڵخوێندكارانى قوتابخانهى "کەلاری نێودەوڵەتی" ناچاردەکرێن لە دەرەوەی کەلار تاقیكردنهوه ئهنجام بدەن
-
-
هەواڵكارهباى گهرمیان: روناکكردنهوهى شهقامى پشتێنەیی كهلار ئهركى كۆمپانیاى قهیوانه
-
زۆرترین بینراوەکان