دەنگ نێت
سوتێنەر (محرقە)ـی پاشماوە پزیشکییەکانی کەلار نزیکەی ٢ مانگە لەکارکەوتوە، بەرپرسێک لە تەندروستی گەرمیانیش دەڵێت: بڕیارە هەفتەی داهاتو بکەوێتەوە کار.
سوتێنەر (محرقە)ـی کەلار، پێش شەش مانگ لەناو بینای مەڵبەندی تەندروستی شێروانە لەکەلار دانرا، کە ئامێرێکی پێشکەوتوی لەناوبردنی پاشماوە پزیشکییەکانە بەشێوەیەک هیچ زیانێکی ژینگەیی نەبێت. دوای چوار مانگ لە کارکردنی، سوتێنەرەکە لەکارکەوت.
هەڵگورد حەمید، بەڕێوبەری مەڵبەندی تەندروستی شێروانە لەکەلار، بە رادیۆی دەنگی وت: ئامێری سوتێنەرەکە کێشەیەکی بچوکی هەبو ئێمە لێمان نەدەزانی، ستافی ئەندازیاریی لەم هەفتەیەدا هاتون و چاکیان کردوە، بڕیارە هەفتەی داهاتو دەست بەکار بکاتەوە.
وتیشی: بەهۆی لەکارکەوتنی ئەو سوتێنەرەوە، پاشماوەیەکی زۆری پزیشکی کۆبوەتەوە و بڕیارە لەگەڵ بەکارخستنی سوتێنەرەکە هەموی تەلەف بکرێت.
ئەو ئامێرە لەلایەن وەزارەتی تەندروستی عێراقەوە کڕدراوە و هەر لەلایەن تیمی ئەوانیشەوە سەرپەرشتی لایەنی تەکنیکی و چاککردنەوەی دەکرێت.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵدواین زانیاریی لەسەر روداوی تەقەکردنەکەی کەلار
-
-
هەواڵتابلۆی ژمارە کاتیی لە ئۆتۆمبیلی فەرمیی بەڕێوبەری ئەوقافی گەرمیان دەدرێت
-
-
هەواڵلەمساڵدا ٤٠ شوێنکار لەگەرمیان بەهۆی دەستەبەری کرێکارانەوە دراونەتە دادگا
-
-
هەواڵبەراورد بە ساڵی پار راوکردن لە گەرمیان زیادی کردوە
-
-
هەواڵبەتۆمەتی هەڵگرتنی کیلۆیەک ماددەی هۆشبەر لە گەرمیان کەسێک دەستگیر دەکرێت
-
زۆرترین بینراوەکان