دەنگ نێت
بەپێی زانیارییەکانی رادیۆی دەنگ، لە کۆبونەوەی ئەمڕۆی بەڕێوبەری قوتابخانەکانی سنوری گەرمیان، بڕیاریانداوە لە سبەینێوە بگەڕێنەوە هۆڵەکانی خوێندن و دەست بە دەوام بکەن.
بەڕێوبەری قوتابخانەیەک کە ئامادە نەبو ناوی بهێنرێت، بە رادیۆی دەنگی وت: داوا لە مامۆستایان دەکەین بۆ دەستکردنەوە بۆ دەوام، بەڵام فشار لە مامۆستایان ناکەین.
هاوکات هەر ئەمڕۆش مامۆستایانی ناڕازیی گردبونەوەیان لەبەردەم بینای بەڕێوبەرایەتی گشتی پەروەردەی گەرمیان ئەنجامدا و دەستکردنەوە بە دەوامیان رەدکردەوە.
دوێنێ وەزیری پەروەردەی هەرێم نوسراوێکی واژوکرد کە تیایدا ئاماژە بە بەجێبەجێکردنی (٢) لە داواکانی مامۆستایانی ناڕازیی کرد کە بریتیی بون لە "پلەبەرزکردنەوەی مامۆستایان لەچوارچێوەی یاسا بەرکارەکان و بە گرێبەست کردنی مامۆستایانی وانەبێژی دانەمەزراو بەگوێرەی رێنماییەکانی وەزارەتی دارایی و ئابوری".
بەدوای ئەم نوسراوەشدا هەر دوێنێ بەڕێوبەرایەتی گشتی پەروەردەی گەرمیان نوسراوێکی ئاراستەی پەروەردەی قەزاکان کرد و تیایدا داوای کرد ٩ـی ئەم مانگە دەوام لە ناوەندەکانی خوێندن دەستپێبکەنەوە.
کلیک بکە بۆ بینینی دیمەنی دەرچونی بەڕێوبەری قوتابخانەکانە لە کۆبونەوەکەی پەروەردەی گەرمیان، نێردراوی رادیۆی دەنگ ویستی لێدوان لە بەڕێوبەری قوتابخانەکان وەربگرێت، بەڵام ئامادە نەبون لێدوان بدەن.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵزهوى فهرمانبهران كارهكانى ماستهرپلانى كهلارى پهكخستوه
-
-
هەواڵلە گەرمیان کۆمپانیایەک پارەی جلوبەرگ لەو کەسانە وەردەگرێت کە نەشتەرگەریی و سیتی سکان ئەنجام دەدەن
-
-
راپۆرتکاندیدە ژنەکان لە گەرمیان؛ کۆتا یان گۆڕانکاریی؟
-
-
هەواڵخوێندكارانى قوتابخانهى "کەلاری نێودەوڵەتی" ناچاردەکرێن لە دەرەوەی کەلار تاقیكردنهوه ئهنجام بدەن
-
-
هەواڵكارهباى گهرمیان: روناکكردنهوهى شهقامى پشتێنەیی كهلار ئهركى كۆمپانیاى قهیوانه
-
زۆرترین بینراوەکان