دەنگ نێت
سەرۆکی لقی گەرمیانی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان نوسراوەکەی ئەمڕۆی وەزارەتی پەروەردە بە "فێڵێکی تری حکومەت" ناودەبات و رایدەگەیەنێت: پشتگیری مامۆستایانین و بایکۆتیش بەردەوامە.
ئازاد حەسەن، بە رادیۆی دەنگی وت: سەبارەت بەو نوسراوەی وەزارەتی پەروەردە ئێمە رێگری ناکەین بەرامبەر هەر هەوڵێک بۆ جێبەجێکردنی داواکاریی مامۆستایان.
وتیشی: بەڵام وەک چۆن پلەبەرزکردنەوە لە ئەنجومەنی وەزیران راگیراوە، دەبێت هەر ئەوانیش بڕیار لەسەر پلەبەرزکردنەوە بدەن.
ئاماژەی بەوەشداوە "لەنوسراوەکەدا هاتوە کە دوای هەموارکردنەوەی یاسای بودجە لەلایەن عێراقەوە، ئەمەش بۆخۆی فێڵێکی ترە کە حکومەت ئەیەوێت لەمامۆستایانی بکات، وەکچۆن ئەڵێت موچە لای من نیە لای حکومەتی عێراقە بەهەمانشێوە دوای گەڕانەوەی مامۆستایان بۆ هۆڵەکانی خوێندن دەڵێن پلەبەرزکردنەوە لای ئێمە نیە لای حکومەتی عێراقە".
جەختیشیکردەوە: بەهیچ شێوەیەک مامۆستایان ناگەڕێنەوە هۆڵەکانی خوێندن تاوەکو وەڵامێکی رون و ئاشکرا لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە نەدرێت "پشتگیری مامۆستایانین و بایکۆتیش بەردەوامە".
ئەمڕۆ وەزیری پەروەردەی هەرێم نوسراوێکی واژوکرد کە تیایدا ئاماژە بە بەجێبەجێکردنی (٢) لە داواکانی مامۆستایانی ناڕازیی دەکات کە بریتیین لە "پلەبەرزکردنەوەی مامۆستایان لەچوارچێوەی یاسا بەرکارەکان و بە گرێبەست کردنی مامۆستایانی وانەبێژی دانەمەزراو بەگوێرەی رێنماییەکانی وەزارەتی دارایی و ئابوری".
بەدوای ئەم نوسراوەشدا هەر ئەمڕۆ بەڕێوبەرایەتی گشتی پەروەردەی گەرمیان نوسراوێکی ئاراستەی پەروەردەی قەزاکان کرد و تیایدا داوای کرد ٩ـی ئەم مانگە دەوام لە ناوەندەکانی خوێندن دەستپێبکەنەوە.
پاش ئەمەش، ئاری عزەدین، ئەندامی دەستەی مامۆستایانی ناڕازی لە گەرمیان بە رادیۆی دەنگی راگەیاند: بڕیارەکە هیچ گرنتییەکی جێبەجێکردنی نیە و سبەینێ خۆپیشاندانی سەرتاسەریی ئەنجام دەدەین.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵپەروەردەی گەرمیان لەسەر دیارییکردنی یەکەم و دوەمی قوتابخانەکان رونکردنەوە دەدات
-
-
هەواڵبەڕێوبەرایەتی ئاوی گەرمیان: لەسەر بەفیڕۆدانی ئاو چەندین کەسمان سزاداوە
-
-
هەواڵدواى 12 ساڵ جارێكى تر پرۆژهیهكى گهشتیاریی له كهلار كهوتوهتهوهكار
-
-
هەواڵهێشتا بڕیار لەدانانی کامیرای خاڵ بۆ خاڵ لە رێگای کەلار- دەربەندیخان نەدراوە
-
-
هەواڵیەکێتی لەبارەی دانانی سەرۆکی شارەوانی کەلارەوە: دەستوەردان لە کاروباری حکومییدا ناکەین
-
زۆرترین بینراوەکان