
دەنگ نێت
بەڕێوبەری دەروازەی پەروێزخان لەبارەی چارەسەر کردنی کێشەی شۆفێرانی مەرزەکە دەڵێت: دەروازەکە کرایەوە، دوای ئەوەی ئێران بەکاتیی بڕیارەکەیان راگرتوە کە شۆفێران ناچار دەکات لەلای ئەوان گاز بکەن.
پێشتر کۆماری ئیسلامی ئێران بریاریدا ئەو ئۆتۆمبێلە بارهەڵگرانەی دەچنە ناو خاکەکەی دەبێت 100 لیتر گازیان تێدابێت، کە لەوسەریشەوە کە دێنەوە ناو خاکی هەرێم دەبێت تانکی ئۆتومبێلەکەیان پڕبێت لە گاز، بەپێچەوانەوە ئەگەر لە گەڕانەوەدا گازی پێ نەبێت، غەرامەی دەکەن، ئەم بڕیارەش شۆفێرانی نیگەران کرد و بۆماوەی نزیکەی هەفتەیەک مانیان گرت و دەروازەکەیان داخست.
عەباس ئیسماعیل، بەڕێوبەری دەروازەی پەروێزخان، بەرادیۆی دەنگی راگەیاند: دوای دو دانیشت لەگەڵ بەرپرسانی ئێراندا، چەند پێشنیارێکمان دا بە کۆماری ئیسلامی ئێران، ئەوانیش پێشنیارەکانیان برد بۆ پارێزگاری کرماشان و دوێنێ ئێوارە لە نزیک کاتژمێر 3 هەمو بەڕێوبەرەکانی مەرزی دیوی ئێران و کرماشان کۆبونەوەیان کرد لەسەر پێشنیارەکانی ئێمە بۆ چارەسەرکردنی ئەو کێشەیە.
وتیشی: پێشنیارەکەی ئێمەیان قبوڵکردوە و بەکاتیی بڕیارەکەیان رایدەگرن تاوەکو چەند کۆبونەوەیەکی تر دەکرێت بۆ دۆزینەوەی ئالیەتێکی تر کە لەسەر رەزامەندی هەردولا بێت و کەس زەرەرمەند نەبێت، ئەمڕۆش دەروازەکە کرایەوە.
بەوتەی شۆفێران، بڕیارەکەی ئێران کە ناچاریان دەکات بۆ گازکردن لە دیوی ئێران، لەکاتێکدایە کە تەنیا 3 وێستگەی سوتەمەنی لە دەروازەکەدا هەیە لە دیوی ئێران، کەچی رۆژانە نزیکەی هەزار ئۆتۆمبیل داخل دەبن، ئەمەش قەرەباڵەغییەکی زۆر دروست دەکات. جگەلەوەی نرخی گاز لە هەندێک ناوچەی عێراق نزیک یان کەمترە لە نرخەکەی ئێران.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵوتەبێژی ئەنجومەنی مامۆستایانی ناڕازیی گەرمیان: پشتگیریی مامۆستایانین و دەستپێشخەریی ناکەین لە ئەنجامدانی بایکۆت
-
-
راپۆرتتوانا خولیای باوباپیرانی زیندو دەکاتەوە
-
-
هەواڵبەڕێوبەرایەتی ئاوی ژێر زەوی گەرمیان: لێدانی بیر کەمیکردوە
-
-
هەواڵکۆمپانیای بەنداوی باوەنور کارگەی چەو و لمی داناوە و مادەکانی دەفرۆشێتەوە
-
-
هەواڵبۆ ئەوەی دەستەبەرییان بۆ نەکرێت خاوەنکارەکانی گەرمیان کرێکارەکانیان دەشارنەوە
-
زۆرترین بینراوەکان