دەنگ نێت
بەرپرسی راگەیاندنی قایمقامیەتی قەزای کەلار رایدەگەیەنێت کە بڕیاری بڕینی کارەبای مۆلیدە لە شەوانی درەنگدا هەڵوەشاوەتەوە و دوبارە بڕیاریانداوە لەو کاتانەشدا کارەبای مۆلیدە بدرێت.
هەردی سەرکەوت، بە رادیۆی دەنگی وت: دوای ئەوەی بڕیاردرا بە شەوانی درەنگ کارەبای مۆلیدە نەدرێت، هاوڵاتیان فشارێکی زۆریان دروستکرد.
وتیشی: کارەبا بڕین لە درەنگانی شەودا کاریگەری هەیە بەتایبەتی بۆ لایەنی ئەمنی لە شارەکەدا، چەند جارێکی تریش ئەم هەوڵەمان داوە، بەڵام سەرکەوتو نەبوین و لەئەنجامدا بە گوێگرتن لەهاوڵاتیان بڕیارمان دا کارەبای مۆلیدە ئەهلیەکان دوای پچڕانی کارەبای نیشتمانی 24 کاتژمێر ئیش بکەن.
لەبارەی ئەوەی هاوڵاتیان پێشتر لەبەر ئەوەی نرخی کارەبای مۆلیدە زۆر لەسەریان نەکەوێت بۆیە داوای بڕینیان لە شەواندا کرد، هەردی سەرکەوت وتی: ئەم بڕینە پارەیەکی ئەوتۆ بۆ هاوڵاتیان ناگەڕێنێتەوە، نرخی پارەی کارەبای مۆلیدە ئەهلیەکان مانگانە بەپێی نرخی گاز دیاری ئەکرێت، هەرچەنێک بێت لێکدانی ئەو کاتژمێرانە دەکرێت کە دراوە، بەڵام چارەسەرکردنی کێشەی زۆر هاتنەوەی پارەی کارەبا بە پچڕانی کارەبای مۆلیدە ناکرێت، بەڵکو بەزیادکردنی کارەبای نیشتمانی دەکرێت.
وتیشی: داوامان کردوە کارەبای نیشتمانی زیاتر بکرێت بۆ ئەوەی پارەی مۆلیدە ئەهلیەکان کەمتربێتەوە بۆ هاوڵاتیان.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵبەهۆی ئەنجامنەدانی مامەڵەی هەژماری من موچەی چەند مامۆستایەکی گەرمیان رادەگیرێت
-
-
هەواڵجگە لە گەرمیان حکومەت هاوکاریی کارمەندە خۆبەخشەکانی سەنتەرەکانی ئۆتیزم دەکات
-
-
هەواڵلە زانکۆی گەرمیان رۆژانی پشوش کرا بە دەوام بۆ خوێندکاران
-
-
هەواڵهاوچۆی هاوڵاتیان لە دەروازەکان بو بە پارە
-
-
هەواڵبەڕێوبەرایەتی گەشتوگوزاری گەرمیان: پرۆژەکانی سەر سیروان ٥۰۰ ملیۆن دینار زیانیان بەرکەوتوە
-
زۆرترین بینراوەکان