
دەنگ نێت
بەپێی ئامارێکی پۆلیسی دارستانی گەرمیان لەماوەی ساڵی 2023ـدا 147 سەرپێچیکار لەکاتی راوکردن و بڕینەوەی دار دەستگیرکراون، کەئەمەش بەراورد بەساڵی 2022 زیادیکردوە.
ئەکرەم کامیل، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستانی گەرمیان بە رادیۆی دەنگی وت: لە 2023دا 147 سەرپێچیکار دەستگیرکراون کە ئەمەش بەراورد بە ساڵى 2022 کە 110 سەرپێچیکار بوە، زیادیکردوە، هەوەها دیاردەی راوکردنیش زیادیکردوە.
هەر بەپێی ئامارەکە، ئەو سەرپێچیکارانەی دەستگیرکراون بەبڕی دو ملیۆن و 500 ھەزار دینار پسوڵەى سزای سەرپێچیان بۆ کراوە.
ئەو کەرەستانەشی لەماوەی ساڵی 2023 لەلایەن پۆلیسی دارستانی گەرمیان دەستیان بەسەردا گیراوە ئەمانەن: 2 کڵاشینکۆف، 12 فیشەکی کڵاشینکۆف، 19 تاپڕ و 4 بادی لەگەڵ 87 فیشەکی تاپڕ، 75 داری بڕاو، 56 تۆڕی ماسی، 10 کەڵەک، 17 مۆلیدە و کەرەستەی کارەبایی، 57 کەرەستەی ڕاو، 10 ماتۆڕسکیل، 49 باڵندەی ئازادکراوە، 37 کیلۆ ماسی، 2 جەرسە و 1 چەکی سمینۆف.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵمامەڵەکردنی خراپ ئاستی ئاوی ژێرزەوی بەڕادەیەکی مەترسیدار کەمکردوەتەوە
-
-
راپۆرتبە گیرفانی بەتاڵ و ئیرادەیەکی بەهێزەوە؛ 'کیماش' شەڕی رۆشنبیرکردنی كۆمهڵگا دەکات
-
-
هەواڵلیژنەی مۆلیدە ئەهلییەکانی رزگاریی: گەرما هۆکارێکی نزمی ڤۆڵتییەی کارەبای مۆلیدەیە
-
-
هەواڵرۆژنامهى فهرمی عێراق: ههرێم و بهغدا لە رێککەوتنێکی نوێ نزیک دەبنەوە و پرسی موچە دەخرێتە بەردەم ئەنجومەنی وەزیران
-
-
هەواڵكۆبونهوهكهى ئهمڕۆ بێدهرهنجام بو... "پێدانى نهوت به پاڵاوگهكان" كێشهى سهرهكییه
-
زۆرترین بینراوەکان