دەنگ نێت
بەڕێوبەری چاودێری گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی گەرمیان ئاشکرای دەکات: بەدەم دۆسیەی ئەو دایک و کچەوە چوین کە لە یەکێک لە پارکەکانی شاری کەلار دەمانەوە و دەخەوتن، بەشێوەیەک دایکەکە رەوانەی نەخۆشخانەی سۆزی دەرونیی کراوە لە سلێمانی و کچەکەش خراوەتە ماڵی خزمێکیان.
لە چەند مانگی رابردودا ناوەناو دایک و کچێک لە یەکێک لە پارکەکانی شاری کەلار دەمانەوە، دوای بڵاوبونەوەی ئەم هەواڵە لە چەند میدیایەکدا، بەڕێوبەرایەتی گشتی چاودێریی و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی گەرمیان لەسەر حاڵەتەکە هاتە سەر هێڵ.
ژیلوان عادل، بەڕێوبەری گشتی چاودێری گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی گەرمیان، لەبارەی ئەوەی چیان بۆ ئەو دایک و کچە کردوە، بە رادیۆی دەنگی راگەیاند: پێشتر لە کەلار لە شوێنێکی خۆمان جێگەمان بۆ دایکەکە کردەوە بۆ ئەوەی لەسەر شەقام نەبێت، ئەمڕۆ لەگەڵ لیژنەیەکی خۆماندا ناردومانە بۆ سلێمانی بۆ لای لیژنەی پزیشکیی دەرونیی.
وتیشی: بەپێی بڕیاری لیژنەکە و پشت بەستن بە راپۆرتێکی پزیشکیی پێشتر، ژنەکە نەخۆشیی شیزۆفرینیای هەیە، هەربۆیە ئێستا لە نەخۆشخانەی سۆزی دەرونیی لەسلێمانی داخلکراوە.
لەبارەی کچەکەشەوە ئاماژەی بەوەکرد هەر لە سەرەتاوە رادەستی خێزانێکی خزمیان کراوە و لەوێ دەمێنێتەوە.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵدواین زانیاریی لەسەر روداوی تەقەکردنەکەی کەلار
-
-
هەواڵتابلۆی ژمارە کاتیی لە ئۆتۆمبیلی فەرمیی بەڕێوبەری ئەوقافی گەرمیان دەدرێت
-
-
هەواڵلەمساڵدا ٤٠ شوێنکار لەگەرمیان بەهۆی دەستەبەری کرێکارانەوە دراونەتە دادگا
-
-
هەواڵبەراورد بە ساڵی پار راوکردن لە گەرمیان زیادی کردوە
-
-
هەواڵبەتۆمەتی هەڵگرتنی کیلۆیەک ماددەی هۆشبەر لە گەرمیان کەسێک دەستگیر دەکرێت
-
زۆرترین بینراوەکان