دەنگ نێت
کەمتر لە ١٠ رۆژ ماوه بۆ به‌سه‌رچونى گرێبه‌ستى كوشتارگه‌ى نوێى كه‌لار، سه‌رۆكى شاره‌وانى كه‌لاریش ده‌ڵێت: گرێبەستەکە درێژناکرێتەوە و هەمو رێكاره‌كانى موزایدهكردنمان بۆ ئاماده‌كردوه.
ئه‌كره‌م ساڵح، سه‌رۆكى شاره‌وانى كه‌لار، بۆ رادیۆى ده‌نگ باسى له‌وه‌كرد: گرێبه‌ستى كوشتارگه‌ى نوێى كه‌لار نوێ ناكه‌ینه‌وه، بەڵکو جارێكى تر موزایدهى بۆ ده‌كه‌ینه‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ى ره‌نگه هه‌ندێك تێبینى هه‌بێت له‌لایه‌ن خودى ڤێته‌نه‌رى گه‌رمیان و گۆشتفرۆشانهوه بۆ ئه‌وه‌ى به شێوه‌یه‌كى باشتر به‌ڕێوه‌بچێت و چاك بكرێت.
وتیشى: له ئێستادا هه‌مو رێكاره‌كانى موزایدهمان بۆ ئاماده‌كردوه و لیژنه‌ى خه‌مڵاندنیش خه‌مڵاندنى بۆ كردوه و كارى له‌سه‌ر ده‌كه‌ین، به‌ڵام هه‌تاوه‌كو یه‌ك رۆژى مابێت كرێگرته مافى به‌كارهێنانى هه‌یه.
گرێهستى كوشتارگه‌ى نوێى كه‌لار له ٥ـی ١ـی ٢٠٢٤ كۆتایی دێت كه بۆ ماوه‌ى ٣ ساڵ درابو به كرێ به بڕى ١ ملیۆن و ٣٥٠ هه‌زار دیناری ساڵانە.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵدواین زانیاریی لەسەر روداوی تەقەکردنەکەی کەلار
-
-
هەواڵتابلۆی ژمارە کاتیی لە ئۆتۆمبیلی فەرمیی بەڕێوبەری ئەوقافی گەرمیان دەدرێت
-
-
هەواڵلەمساڵدا ٤٠ شوێنکار لەگەرمیان بەهۆی دەستەبەری کرێکارانەوە دراونەتە دادگا
-
-
هەواڵبەراورد بە ساڵی پار راوکردن لە گەرمیان زیادی کردوە
-
-
هەواڵبەتۆمەتی هەڵگرتنی کیلۆیەک ماددەی هۆشبەر لە گەرمیان کەسێک دەستگیر دەکرێت
-
زۆرترین بینراوەکان