دەنگ نێت
کۆمەڵێک خێرخواز هەستاون بە دروستکردنی قوتابخانەیەک لە ناحیەی رزگاری، یەکێک لە بەشدارانی پرۆژەکەش دەڵێت: ناحیەکە کێشەی زۆریی خوێندکار و کەمیی بینای هەیە.
سەرەڕای ئەوەی گەورەترین ناحیەی سنوری ئیدارەی گەرمیانە، بەڵام ناحیەی رزگاریی سەر بە کەلار کێشەی کەمی بینای قوتابخانەی هەیە، کۆمەڵێک خێرخوازیش هەستاون بەدروستکردنی قوتابخانەیەک کە دەکەوێتە گەڕەکی سەنگاویەکان، پێکدیت لە 12 پۆل و بۆ قۆناغی بنەڕەتی دروستدەکرێت.
عارف عومەر، یەکێک لە بەشدارانی پرۆژەکە، بەرادیۆی دەنگی وت: لەڕێگەی خەڵکی خێرخوازەوە هەوڵدەدەین کار لە دروستکردنی قوتابخانەکەدا بکەین، لەئێستاشدا رێکارەکانی هەموی تەواوبوە و مۆڵەتی بۆ وەرگیراوە و زەویەکەشی پاککراوەتەوە، لەقۆناغی داهاتو کار لەسیاج و بیری ئاوەکەیدا دەکەین.
لەبارەی ئەوەی کەی پرۆژەکە تەواو دەبێت، عارف عومەر وادەیەکی دیاریی نەکرد و وتی: قۆناغ بە قۆناغ کار لە تەواوکردنی قوتابخانەکە دەکەین.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵبەفەرمانی حکومەت دادوەران ٤۰۰ مەتر زەوییان پێدەدرێت
-
-
راپۆرتمۆندیال دهبێته ژوانێكی خێزانیی و ژنان رهنگی یارییهكان دهگۆڕن
-
-
وتارله بارهى زهوى فهرمانبهرانەوە؛ كێشهیهك لهڕێگایه چۆن رێگریی لێبكرێت؟
-
-
هەواڵلیژنەیەک بۆ کێشەی دەرمانخانەکانی گەرمیان پێکدێت
-
-
وتاردەوامکردن لە پشوی هاوینە؛ غەدرێکی ئاشکرا لە مامۆستا
-
زۆرترین بینراوەکان