دەنگ نێت
دایک و سێ خوشکی ئەو تۆمەتبارانە دەستگیران کە روبەروی پۆلیس بونەوە لە گوندی ساڵح ئاغا، وتەبێژی پۆلیسی گەرمیانیش دەڵێت: چونکە رێگربون لەوەی مەفرەزەکەی پۆلیس کاری خۆیان بکەن.
عەلی جەمال قەدوری، وتەبێژی بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان، بەرادیۆی دەنگی راگەیاند: لەکاتی هەوڵدان بۆ دەستگیرکردنی تۆمەتبارەکانی گوندی ساڵح ئاغا، سێ خوشکی رێگربون لەوەی پۆلیس بەکاری خۆی هەستێت و تۆمەتبارەکان دەستگیر بکەن، بەڵکو خوشک و دایکەکەش بەشداربون لە تاوانی تەقەکردنی تۆمەتبارەکان لەپۆلیس.
وتیشی: بەپێی مادەی ۲۲۹ لە یاسای سزادانی عێراقی کەتایبەتە بە پەلاماردانی کارمەندی دەوڵەت و بەبڕیاری دادگای لێکۆڵینەوەی کەلار، هەر چواریان راگیراون.
مادەی ۲۲۹ بریتییە لەوەی هەرکەسێک لەکاتی ئەرکدا روبەڕوی کارمەندی حکومەت بویەوە و سوکایەتی پێبکات یان هەڕەشەی لێ بکات، دەستگیر دەکرێت و سزاکەشی بەندکردنە کە لە دوساڵ زیاتر نەبێت، یان پێبژاردن "غەرامە"یە.
بەرەبەیانی شەوی ٢٥ـی ئەم مانگە، مەفرەزەیەکی پۆلیس چونە سەرماڵێک لە گوندی ساڵح ئاغا لەناحیەی قۆرەتو لە ئیدارەی گەرمیان، بەمەبەستی دەستگیرکردنی تۆمەتبارێکی روداوێکی دزییکردن، بەڵام تۆمەتبارەکە لەگەڵ چوار کەسی دیکە روبەڕوی مەفرەزەکە بونەوە بە دەمانچە و چەک و نارنجۆک، لە ئاکامدا دو ئەفسەر و کارمەندێکی پۆلیس بریندار بون و هەر پێنج کەسەکەش هەڵهاتن کە دوای چەند کاتژمێرێک یەکێکیان دەستگیرکرا و هێشتا چوارەکەی تریان دەستگیرنەکراون.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵدواین زانیاریی لەسەر روداوی تەقەکردنەکەی کەلار
-
-
هەواڵتابلۆی ژمارە کاتیی لە ئۆتۆمبیلی فەرمیی بەڕێوبەری ئەوقافی گەرمیان دەدرێت
-
-
هەواڵلەمساڵدا ٤٠ شوێنکار لەگەرمیان بەهۆی دەستەبەری کرێکارانەوە دراونەتە دادگا
-
-
هەواڵبەراورد بە ساڵی پار راوکردن لە گەرمیان زیادی کردوە
-
-
هەواڵبەتۆمەتی هەڵگرتنی کیلۆیەک ماددەی هۆشبەر لە گەرمیان کەسێک دەستگیر دەکرێت
-
زۆرترین بینراوەکان