دەنگ نێت
بەرپرسی بەشی یاسایی شارەوانی کەلار داکۆکی لە بەکرێدانی شەقامەکان بۆ پارکینگی ئۆتۆمبیل دەکات و دەڵێت: بەکرێدانەکە تەواو یاساییە.
دادگای بەرایی کەلار لە حوکمێکدا رایگەیاند بەکرێدانی شەقامەکانی کەلار لەلایەن شارەوانییەوە بۆ پارکینگی ئۆتۆمبیل، نایاساییە.
لە وەڵامی ئەو حوکمەدا، عەباس حسێن، لێپرسراوی بەشی یاسا و گرێبەستەکان لە شارەوانی کەلار، بە رادیۆی دەنگی وت: ئێمە لە پرۆسەی بەکرێدانی شەقامەکاندا رای نەخشەدانان و ئەنجومەنی وەزیران و وەزارەتی شارەوانیمان وەرگرتوە.
وتیشی: "ئەو شوێنەش دراوە بکرێ، بەموزایدە بوە خۆ بەدزی نەدراوە، بەکرێدانی ئەو شەقامە هەمو شتێکی یاساییە".
ئاماژەی بەوەشکرد کەیسەکەی دادگا کەنێوان دو لایەن بوە 'دوکاندارێک و بەڵێندەرێک' وتی: "ئەگەر ئێمە داخلی دادگا بوایەن تەسەورم ناکەین دەرەنجامی بڕیارەکەی دادگا بەمشێوەیە بوایە".
لەبارەی ئەگەری هەڵوەشاندنەوەی پرۆسەی بەکرێدانی شەقامەکان وەکو پارکینگ ئەگەر بڕیارەکەی دادگای بەرایی جێگیر بێت، بەرپرسی بەشی یاسا و گرێبەستەکانی شارەوانی کەلار وتی: ئەگەر ئەم بڕیارەی دادگا جێگیریش بێت، بڕیارنیە گرێبەستەکەی نێوان ئێمە و کرێگرتە هەڵبوەشێتەوە، بەڵکو بڕیارەکە لەبەرژەوەندی دوکاندار بێت ئەوا کرێگرتە دەگەڕێتەوە بۆ شارەوانی لەحەقی ئەو پارەیەیی لێی دەبڕدرێت.
وتیشی: هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکە کاتێک رودەدات سەرۆکایەتی شارەوانی کەلار تەرەف بێت لە کەیسەکە و لە دادگای کارگێڕیی دەتوانرێت هەڵبوەشێنرێتەوە.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵدواین زانیاریی لەسەر روداوی تەقەکردنەکەی کەلار
-
-
هەواڵتابلۆی ژمارە کاتیی لە ئۆتۆمبیلی فەرمیی بەڕێوبەری ئەوقافی گەرمیان دەدرێت
-
-
هەواڵلەمساڵدا ٤٠ شوێنکار لەگەرمیان بەهۆی دەستەبەری کرێکارانەوە دراونەتە دادگا
-
-
هەواڵبەراورد بە ساڵی پار راوکردن لە گەرمیان زیادی کردوە
-
-
هەواڵبەتۆمەتی هەڵگرتنی کیلۆیەک ماددەی هۆشبەر لە گەرمیان کەسێک دەستگیر دەکرێت
-
زۆرترین بینراوەکان