دەنگ نێت
دوای دەرچونی بڕیاری دادگای بەرایی کەلار٢ بە "نایاسایی بونی" پرۆسەی وەرگرتنی پارە لەو ئۆتۆمبیلانەی لەسەر شەقامەکانی ناوبازاڕ دەوەستن، پارێزەرێک دەڵێت: لەکاتی جێگیربونی حوکمەکە، هەر هاوڵاتییەک پارەی دابێتە پارکینگی سەرشەقام، دەتوانێت سکاڵا بکات و پارەکەی وەربگرێتەوە.
سۆران حسێن، پارێزەری یەکێک لە دوکاندارەکان کە لەلایەن بەڵێندەری پارکینگی سەرشەقامەکان سکاڵای لێکرابو، بە رادیۆی دەنگی وت: حوکمەکە حوکمێکی بەراییە و پلەی کۆتایی وەرنەگرتوە، ئەو کەسەی سکاڵای تۆمارکردوە دەتوانێت لای دادگای تێهەڵچونەوەی گەرمیان و پاشان هەرێم داوای تێهەڵچونەوە بە حوکمەکە بکات، ئەگەر حوکمەکە وەک ئەوەی ئێستا مایەوە و جێگیر کرا، ئەوا هەر هاوڵاتییەک چەندێک پارەی بۆ راگرتنی ئۆتۆمبیلەکەی دابێت، دەتوانت سکاڵا بکات و پارەکە وەربگرێتەوە.
وتیشی: ئەگەر بڕیارەکە تەواو جێگیر ببێت (دوای ئەو دو فلتەرەی دادگاکانی تێهەڵچونەوە)، ئەوا هاوڵاتیان دەتوانن ئۆتۆمبیلەکانیان لەسەر شەقامەکان رابگرن و پارە نەدەن، ئەوەشی لەمەوپێش پارەی داوە، دەتوانێت سکاڵابکات و پارەکەی وەربگرێتەوە.
دادگای بەرایی کەلار٢ بە سەرۆکایەتی دادوەر: عەبدولئەمیر جومعە تۆفیق، دادبینی کردوە بۆ کەیسی سکاڵایەکی نێوان دوکاندارێک و ئەو بەڵێندەرەی کە پرۆسەی بەکرێگرتنی شەقامەکانی لە شارەوانی کەلار وەرگرتوە، لە رۆژی ٢١ـی ئەم مانگە حوکمی لە کەیسەکەداوە بەوەی دوکاندارەکە لەسەر هەقە کە رێگەی نەداوە شەقامی بەردەم دوکانەکەی هێڵکاریی بکرێت و بکرێت بە شوێنی وەستاندنی ئۆتۆمبیل بە پارە، هەروەک دادگاکە پرۆسەی بەکرێدانی شەقامی لەلایەن شارەوانییەوە بە نایاسایی زانیوە.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵپەروەردەی گەرمیان لەسەر دیارییکردنی یەکەم و دوەمی قوتابخانەکان رونکردنەوە دەدات
-
-
هەواڵبەڕێوبەرایەتی ئاوی گەرمیان: لەسەر بەفیڕۆدانی ئاو چەندین کەسمان سزاداوە
-
-
هەواڵدواى 12 ساڵ جارێكى تر پرۆژهیهكى گهشتیاریی له كهلار كهوتوهتهوهكار
-
-
هەواڵهێشتا بڕیار لەدانانی کامیرای خاڵ بۆ خاڵ لە رێگای کەلار- دەربەندیخان نەدراوە
-
-
هەواڵیەکێتی لەبارەی دانانی سەرۆکی شارەوانی کەلارەوە: دەستوەردان لە کاروباری حکومییدا ناکەین
-
زۆرترین بینراوەکان