دەنگ نێت
لە بڕیارێکدا دادگای بەرایی کەلار٢، بەکرێدانی شەقام بۆ بەکارهێنانی بەمەبەستی پارکینگی ئۆتۆمبیل لەبەرامبەر وەرگرتنی پارە، بە نایاسایی دەداتە قەڵەم و دەڵێت: شەقام موڵکی گشتییە و شارەوانی مافی مامەڵەپێوەکردنی نییە.
بەپێی کۆنوسی حوکمێکی دادگای بەرایی کەلار٢ کە لەلایەن دادوەر: عەبدولئەمیر جومعە تۆفیق رۆژی ٢١ـی ئەم مانگە دەرچوە، دادبینی کراوە بۆ کەیسی سکاڵایەک کە لەنێوان دوکاندارێک و ئەو بەڵێندەرەی کە پرۆسەی بەکرێگرتنی شەقامەکانی لە شارەوانی کەلار وەرگرتوە، دروستبوە.
لە دەرەنجانی بڕیارەکەدا دادوەری دادگایی بەرایی کەلار ئاماژەی بەوەداوە کە دوکاندارەکە لەسەر هەقە بەوەی رێگەی نەداوە شەقامی بەردەم دوکانەکەی هێڵکاریی بکرێت و بکرێت بە شوێنی وەستاندنی ئۆتۆمبیل بە پارە.
لە حوکمەکەی دا، دادوەری دادگای بەرایی کەلار رونیکردوەتەوە، شارەوانی مافی ئەوەی نییە شەقام بدات بە کرێ بۆ مەبەستی بەکارهێنانی بۆ پارککردنی ئۆتۆمبیل، چونکە بەپێی یاسای بەکرێدان و فرۆشتنی موڵکەکانی دەوڵەت بە ژمارە (١) بۆ ساڵی ٢٠٢١، دەوڵەت مافی بەکرێدان و فرۆشتنی زەوی و موڵکی دیکەی هەیە نەک شەقام.
ئاماژەی بەوەشداوە: لە یاساکەدا باسی ئەو موڵکانە کراوە کە دەکرێت بە کرێ بدرێن و بفرۆشرێن لە نمونەی پارچە زەوی و خانو و پاشماوەی زەوی، بەڵام شەقام هیچیان نییە و کەس مافی بەکرێدان و فرۆشتنی شەقامی نییە.
ئەم بڕیارەی دادگا پاش ئەوەدێت کە نزیکەی ٣ ساڵە شارەوانی کەلار ژمارەیەک شەقامی ناوشاری هێڵکاری کردوە و راگرتنی ئۆتۆمبیل لە قەراغەکانی کردوە بە پارە، ئەم پرۆسەیەشی داوە بە بەڵێندەر.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵپەروەردەی گەرمیان لەسەر دیارییکردنی یەکەم و دوەمی قوتابخانەکان رونکردنەوە دەدات
-
-
هەواڵبەڕێوبەرایەتی ئاوی گەرمیان: لەسەر بەفیڕۆدانی ئاو چەندین کەسمان سزاداوە
-
-
هەواڵدواى 12 ساڵ جارێكى تر پرۆژهیهكى گهشتیاریی له كهلار كهوتوهتهوهكار
-
-
هەواڵهێشتا بڕیار لەدانانی کامیرای خاڵ بۆ خاڵ لە رێگای کەلار- دەربەندیخان نەدراوە
-
-
هەواڵیەکێتی لەبارەی دانانی سەرۆکی شارەوانی کەلارەوە: دەستوەردان لە کاروباری حکومییدا ناکەین
-
زۆرترین بینراوەکان