دەنگ نێت
لە کاتی هەوڵدان بۆ دەستگیرکردنی تۆمەتبارێک، روبەڕوبونەوە لەنێوان تۆمەتبارەکە و چەند هاوڕێیەکی لەلایەک و مەفرەزەیەکی پۆلیس لەلایەکی دیکەوە رودەدات، بەوهۆیەوە ٢ ئەفسەر و پۆلیسێک برینداربون و تۆمەتبارەکانیش هەڵهاتون.
عەلی جەمال قەدوری- وتەبێژی بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانییدا ئەمڕۆ (یەکشەمە) رایگەیاند: درەنگانی شەوی رابردو لەسەر فەرمانی بەڕێز دادوەری لێکۆڵینەوەی کەلار و بە رەزامەندی دادوەری لێکۆڵینەوەی قۆرەتو، مەفرەزەیەکمان رۆشتونەتە گوندی ساڵح ئاغا لەناحیەی قۆرەتو بۆ دەستگیرکردنی کەسێک کە تۆمەتبارە بە دزییکردن.
وتیشی: تۆمەتبارەکە، دو تۆمەتباری تر و و کەسی دیکەیشی لەگەڵ بوە، واتا سەرجەمیان ٥ کەس بونە، بە دەمانچە و کڵاشنکۆف روبەڕوی مەفرەزەکە بونەتەوە و نارنجۆک "رومانە"ـیان بە مەفرەزەکەدا تەقاندوەتەوە.
باسی لەوەشکرد: لە ئەنجامدا دو ئەفسەر و کارمەندێکی پۆلیس بریندار بون و باری تەندروستیان جێگیرە، ئەفسەرێک و کارمەندەکە لە نەخۆشخانە دەرچون و ئەفسەرێکی دیکە ماوەتەوە و پێویستی بە نەشتەرگەرییە.
وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان، ئاماژەی بەوەکرد هەر پێنج کەسەکە هەڵهاتون و لە هەوڵی دەستگیرکردنیان دان، دەستیشیان گرتوە بەسەر ئۆتۆمبیلێک و دو ماتۆڕسکیلی تۆمەتبارەکان لە شوێنی روداوەکەدا.
وتیشی: تۆمەتبارەکان هیچیان کارمەندی هێزە ئەمنییەکان نین و چەکی بێ مۆڵەتیان پێبوە.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵبەفەرمانی حکومەت دادوەران ٤۰۰ مەتر زەوییان پێدەدرێت
-
-
راپۆرتمۆندیال دهبێته ژوانێكی خێزانیی و ژنان رهنگی یارییهكان دهگۆڕن
-
-
وتارله بارهى زهوى فهرمانبهرانەوە؛ كێشهیهك لهڕێگایه چۆن رێگریی لێبكرێت؟
-
-
هەواڵلیژنەیەک بۆ کێشەی دەرمانخانەکانی گەرمیان پێکدێت
-
-
وتاردەوامکردن لە پشوی هاوینە؛ غەدرێکی ئاشکرا لە مامۆستا
-
زۆرترین بینراوەکان