دەنگ نێت
جوتیارانی سنوری گوندەکانی ناحیەی سەرقەڵا لە گەرمیان گردبونەوەیان ئەنجامدا بەهۆکاری ئەوەی دو ساڵە کۆمپانیا نەوتیەکانی سنورەکەیان هیچ قەرەبویەکی زەویەکانیان خەرج ناکەن.
بەیانی ئەمڕۆ جوتیارانی گوندەکانی: حەسیرە، میلقاسم، حاجی عەواد، کەواچەرمو و کارێزەی سەر بە ناحیەی سەرقەڵا لە گەرمیان، لەبەردەم کەمپی میلقاسم گردبونەوە.
هیوا رۆستەم، نوێنەری جوتیارەکان بە رادیۆی دەنگی راگەیاند: زەوی کشتوکاڵی ئەو جوتیارانە بەر کەمپ و کێڵگەی دەرهێنانی نەوت کەوتوە، پێشتر بەشێوەی گرێبەست کۆمپانیاکان لە جوتیارەکانیان وەرگرتوە و ساڵانی رابردو لەکاتی خۆیدا قەرەبو کراونەتەوە، بەڵام ئەمه دو ساڵە بێ هیچ بیانویەکی یاسایی قەرەبوەکە راگیراوە، ئێمەش داوادەکەین بۆمان خەرج بکرێت.
وتیشی: بەپێی لیژنەی خەمڵاندنی ئەنجومەنی وەزیران کە خەمڵاندویەتی، ساڵانە ئەو کەسانەی کە زەویەکانیان بەر ئیشی کۆمپانیا دەکەوێت دەبێت قەرەبو بکرێنەوە، بەڵام ئێمە دو ساڵە قەرەبو نەکراوینەتەوە، ئەوەش بەهۆی ئەوەی کە ئەنجومەنی وەزیران وەستاندویەتی.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵبەفەرمانی حکومەت دادوەران ٤۰۰ مەتر زەوییان پێدەدرێت
-
-
راپۆرتمۆندیال دهبێته ژوانێكی خێزانیی و ژنان رهنگی یارییهكان دهگۆڕن
-
-
وتارله بارهى زهوى فهرمانبهرانەوە؛ كێشهیهك لهڕێگایه چۆن رێگریی لێبكرێت؟
-
-
هەواڵلیژنەیەک بۆ کێشەی دەرمانخانەکانی گەرمیان پێکدێت
-
-
وتاردەوامکردن لە پشوی هاوینە؛ غەدرێکی ئاشکرا لە مامۆستا
-
زۆرترین بینراوەکان