دەنگ نێت
به‌پێى ئامارێكى به‌ڕێوبه‌رایه‌تى ئاوى ژێر زه‌وى گه‌رمیان له سنوره‌كه‌دا 1965 بیرى یاساى بونى هه‌یه له‌و رێژه‌یه‌ش 1241 بیریان كشتوكاڵیه.
حامد جومعه، به‌ڕێوبه‌رى به‌ڕێوبه‌رایه‌تى ئاوى ژێرزه‌وى گه‌رمیان به رادیۆى ده‌نگى راگه‌یاند: له سنورى گه‌رمیان 1965 بیرى یاساى هه‌یه به فایل، له‌و رێژه‌یه‌ش 1241 بیرى كشتوكاڵییه 535 بیرى ئاوى خواردنه‌وه‌یه، هاوكات 189 بیرى پرۆژه‌یه.
وتیشى: ئه‌م داتایه كه تۆماره هه‌مو بیره‌كانى سنوره‌كه نیه، چونكه ئه‌و بیرانه‌ى كه بۆ شاره‌وانى كراوه له‌گه‌ڵ ناوه‌نده‌كانى خوێندن و مزگه‌وته‌كان لێره تۆمار نه‌كراوه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ى پێشكردنهوهى به‌ڕێوبه‌رایه‌تیمان ئه‌و بیرانه هه‌ڵكه‌ندراون و داتاكان له سلێمانى تۆماركراوه.
لەبارەی ئاماری بیری نایاساییەوە، ئاماژەی بەوەدا کە ژمارەیان لەبەردەستدا نییە، بەڵام رەنگە هێندە و زیاتری بیرە یاساییەکان بن.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵدواین زانیاریی لەسەر روداوی تەقەکردنەکەی کەلار
-
-
هەواڵتابلۆی ژمارە کاتیی لە ئۆتۆمبیلی فەرمیی بەڕێوبەری ئەوقافی گەرمیان دەدرێت
-
-
هەواڵلەمساڵدا ٤٠ شوێنکار لەگەرمیان بەهۆی دەستەبەری کرێکارانەوە دراونەتە دادگا
-
-
هەواڵبەراورد بە ساڵی پار راوکردن لە گەرمیان زیادی کردوە
-
-
هەواڵبەتۆمەتی هەڵگرتنی کیلۆیەک ماددەی هۆشبەر لە گەرمیان کەسێک دەستگیر دەکرێت
-
زۆرترین بینراوەکان