
دەنگ نێت
حکومەت لە گەرمیان بڕیاری داوە بە رێگەدانەوە بە کارکردنی کارگەکانی چە و لم "غەسالەکان" لەسەر روباری سیروان، بەڕێوبەری فەرمانگەی ژینگەی گەرمیانیش دەڵێت: بەهۆی زۆری پرۆژەی نیشتەجێبونەوە پێویستە دابنرێنەوە، چالاکوانێکیش دەڵێت: حکومەت ناتوانێت کۆنترۆڵی دۆخەکە بکات و ژینگەی روبارەکە تێکدەچێتەوە.
دوێنێ ئیدارەی گەرمیان کۆبونەوەیەکی کردوە لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان بڕیار دراوە بە رێکخستنەوە و دانانەوەی کەسارە و غەسالەکان لەسەر روباری سیروان، بەشێوەیەک دەبێت کارگەکانی چە و لم بۆ ئەوەی کارەکانیان دەستپێبکەنەوە دەبێت کەسارە "بەردشکێن" دابنێن.
د. دورەید سەلیم، بەڕێوبەری فەرمانگەی ژینگەی گەرمیان، بە رادیۆی دەنگی راگەیاند: لە ئێستادا کە نزیکەی 25 هەزار یەکەی نیشتەجێبون لە کەلار دروست دەکرێن، ئەمانە پێویستیان بە لم و بەردە، بۆیە ناکرێت لەدەرەوەی ئیدارەی گەرمیان هاوردە بکرێن، بۆیە وەکو پێویستیەک بۆ سنورەکە دەبێت کەسارە دابنرێت.
وتیشی: هەندێک لم هەیە پێویستە ئەوەندە ورد بێت کە بەکاربهێنرێت، بەڵام کەسارە ڕەنگە نەتوانێت ئەوە بکات، هەربۆیە دەبێت غەسالەش دابنرێت پێکەوە، بەڵام جارێ بڕیاری کۆتایی نەدراوە بۆ دانانی غەسالەکان.
بەوتەی بەڕێوبەری ژینگەی گەرمیان "بەدانانی غەسالە و کەسارە بارودۆخەکە باشتر دەبێت و ئێمەش وەکو حکومەت دەتوانین بە ئاسانی کۆنترۆڵی بکەین".
بڕیاری رێکخستنەوە و دانانی کەسارە و غەسالەکان لەسەر روباری سیروان ناڕەزایەتی چالاکوانانی لێ کەوتوەتەوە و چالاکوانێک دەڵێت: کاولکاری لەسەر روباری سیروان دروست دەبێتەوە.
سۆران نەریمان، چالاکوانی کەمپینی پاراستنی روباری سیروان، بۆ رادیۆی دەنگ وتی: دڵنیابە چاودێریان لەسەر نامێنێ و ئەوکاتە ئەو ٥٠٪ـە وەکو جارانی لێدەکەنەوە و بەهەمانشێوە دار ئەبڕنەوە و دیسان لەناو سیروان ئیش ئەکەن و دیسان کاولکاریەکە دەستپێدەکاتەوە.
وتیشی: دڵنیاین کە ئەمە 50% جێبەجێناکرێت، چونکە پێشوتریش ئەم یاسا و رێنماییە هەر هەبو و کەسیش نەیتوانیوە رێگریان لێ بکات، نە لیژنەی ئەمنی کەلار ئەوەندە ئەکتیڤە بتوانێت بیکات و نە بەڕێوبەرایەتی نەوت و کانزاکانی گەرمیانیش ئەوەندە کارمەندی هەیە بتوانێت چاودێری ئەم هەمو غەسالە بکات.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵمامەڵەکردنی خراپ ئاستی ئاوی ژێرزەوی بەڕادەیەکی مەترسیدار کەمکردوەتەوە
-
-
راپۆرتبە گیرفانی بەتاڵ و ئیرادەیەکی بەهێزەوە؛ 'کیماش' شەڕی رۆشنبیرکردنی كۆمهڵگا دەکات
-
-
هەواڵلیژنەی مۆلیدە ئەهلییەکانی رزگاریی: گەرما هۆکارێکی نزمی ڤۆڵتییەی کارەبای مۆلیدەیە
-
-
هەواڵرۆژنامهى فهرمی عێراق: ههرێم و بهغدا لە رێککەوتنێکی نوێ نزیک دەبنەوە و پرسی موچە دەخرێتە بەردەم ئەنجومەنی وەزیران
-
-
هەواڵكۆبونهوهكهى ئهمڕۆ بێدهرهنجام بو... "پێدانى نهوت به پاڵاوگهكان" كێشهى سهرهكییه
-
زۆرترین بینراوەکان