دەنگ نێت
بڕیارە ۱٥۰۰ یەکەی نیشتەجێبون لەجۆری شوقە لە گەرمیاندا دروست بکرێن و بەشێوازی قیست بدرێن بە هاوڵاتیان، بەڕێوبەری نەخشەدانانی ئاوەدانیی گەرمیانیش دەڵێت: بۆ لەمەودوا هەر گەنجێک هاوسەرگیری بکات دەبێت بەخاوەنی یەکەی نیشتەجێبونی خۆی.
ئەو ١٥٠٠ یەکەیە، ۹۰۰ یەکەی لە قەزای کەلارە و ۳٦۰ یەکەی لە قەزای کفریە و ۲٤۰ یەکەی لە ناحیەی رزگاریە.
سامان مەحمود، بەڕێوبەری بەڕێوبەرایەتی نەخشەدانانی ئاوەدانیی گەرمیان بۆ رادیۆی دەنگ وتی: زەویەکان بۆ پرۆژەکە بۆ پێشنیارکراوە و وەبەرهێنێکیش داوای کردوە و مامەڵەکەشی تاڕادەیەک تەواوبوە، دەیکات بەیەکەی نیشتەجێبون بەشێوەی تاوەر بۆ کەمدەرامەتان و ئەوانەی خێزانیان پێکهێناوە و جێگای مانەوەیان نیە.
وتیشی: پێشبینیش دەکرێت کەمترین نرخی هەبێت لەهەمو شتەکان کە لە نزیکەی ۳٥۰ دۆلار دەبێت، بەشێوەی "اقتصادی" دەکرێت بۆ ماوەیەکی درێژ و بۆ لەمەودوا هەر گەنجێک هاوسەرگیری بکات دەبێت بەخاوەنی یەکەی خۆی.
دەشڵێت: ئەو شوێنەی بۆ دروستکردنی ۹۰۰ یەکەکەی کەلار پێشنیارکراوە دەکەوێتە پشت پڕۆژەی نیشتەجێبونی مامۆستایان و بامۆکەوە، بەڵام جارێ زەوی بۆ یەکەکانی کفری و رزگاری دیارینەکراوە.
بەوتەی بەڕێوبەری نەخشەدانی ئاوەدانیی گەرمیان، وەبەرهێنەرەکە داوای رای پلانسازی کردوە، پلانسازیش دەڵێت زەویەکە هیچ کێشەیەکی نیە، لە ئێستاشدا داوای سایت پلان و سێتی تەلارسازییەکەیان کردوە.
- دوایین بابەتەکان
-
وتاردەوامکردن لە پشوی هاویندا؛ غەدرێکی ئاشکرا لە فەرمانبەر
-
-
راپۆرتئازاد ئەحمەد؛ گەنجێك لە گوندێکی گەرمیانەوە شکۆی بۆ یاری تێنسی سەر مێز گەڕاندوهتهوه
-
-
هەواڵبەرگری شارستانی گەرمیان: کۆبونەوەی هاوڵاتیان لە نزیک روداوەکان دیاردەیەکی نابەجێیە
-
-
هەواڵبەهۆی سوتانی بارهەڵگرەکانی کەلار ٢ کەس دەستگیرکراون
-
-
هەواڵبەفەرمانی حکومەت دادوەران ٤۰۰ مەتر زەوییان پێدەدرێت
-
زۆرترین بینراوەکان