دەنگ نێت
بۆماوه‌ى 4 ساڵه وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى نوسراوێكى ئاراسته‌ى یه‌كه ئیدارییه‌كانی گەرمیان كردوه به مه‌به‌ستى رێكخستنه‌وه‌ى ده‌رمانخانه‌كان و بونى پزیشكى ده‌رمانساز له نێو ده‌رمانخانه‌كان، به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا دۆخەکە وه‌كخۆى ماوه‌ته‌وه، قایمقامیه‌تى قه‌زاى كه‌لاریش ده‌ڵێت: هۆكاره‌كه‌ى كه‌مى پزیشكى ده‌رمانسازه له سنوره‌كه‌دا.
هه‌ردى سه‌ركه‌وت، به‌رپرسی راگه‌یاندنى قایمقامیه‌تى قه‌زاى كه‌لار، بۆ رادیۆى ده‌نگ وتى: له باره‌ى رێكخستنه‌وه‌ى ده‌رمانخانه‌كان كه ده‌بێت پزیشكى ده‌رمانساز له نێو ده‌رمانخانه‌كان هه‌بن، بڕياره‌كه 4 ساڵ پێش ئێستا هاتوه، به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا وه‌كخۆى ماوه‌ته‌وه و نه‌ڕۆشتوه‌ته پێشه‌وه.
وتیشى: به‌پێى به‌دواداچونى یه‌كه ئیدارییه‌كان، هۆكاره‌كه‌ى كه‌مى پزیشكى ده‌رمانسازه له سنوره‌كه‌دا، كه رێژه‌ى پێویستى پزیشك نیه له سنوره‌كه‌دا به گوێره‌ى ئه‌و رێژه دهرمانخانانهى كه هه‌یه.
باسى له‌وه‌شكرد: له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا له كاتى داخستنى ئه‌و دهرمانخانانهى كه پزیشكى ده‌رمانسازى تێدا نیه له كاتى خۆیدا روبه‌ڕوى كۆمه‌ڵێك گرفت بوینه‌وه يه‌كێك له‌وانه به‌رزبونه‌وه‌ى نرخى ده‌رمان و قۆرخكارى بو، ئه‌مه‌ش وایكرد نه‌مانتوانى رێكیان بخه‌ینه‌وه.
بەپێی بڕیارەکەی وەزارەتی تەندروستی، دەبێت دەرمانخانەکان لەلایەن پزیشکی دەرمانسازەوە بەڕێوەببرێن، لەکاتێکدا ئێستا زۆربەی دەرمانخانەکان کارمەندانی پزیشک لە بەشە جیاوازەکان بەڕێوەی دەبەن.
- دوایین بابەتەکان
-
وتاردەوامکردن لە پشوی هاویندا؛ غەدرێکی ئاشکرا لە فەرمانبەر
-
-
راپۆرتئازاد ئەحمەد؛ گەنجێك لە گوندێکی گەرمیانەوە شکۆی بۆ یاری تێنسی سەر مێز گەڕاندوهتهوه
-
-
هەواڵبەرگری شارستانی گەرمیان: کۆبونەوەی هاوڵاتیان لە نزیک روداوەکان دیاردەیەکی نابەجێیە
-
-
هەواڵبەهۆی سوتانی بارهەڵگرەکانی کەلار ٢ کەس دەستگیرکراون
-
-
هەواڵبەفەرمانی حکومەت دادوەران ٤۰۰ مەتر زەوییان پێدەدرێت
-
زۆرترین بینراوەکان