دەنگ نێت
ژمارەی روداوەکانی هاتوچۆ و هەروەها بریندارانی روداوەکانی ١١ مانگی ئەمساڵ لە گەرمیان، زیاترە لە تێکڕای هەمو ساڵی پار، بەڵام ژمارەی گیان لەدەستدان، ئەمساڵ کەمترە.
بەپێی ئامارێکی فەرمی بەڕێوبەرایەتی هاتوچۆی گەرمیان کە تایبەت دەست رادیۆی دەنگ کەوتوە؛ ساڵی پار ٤۰٨ روداوی هاتوچۆ لە هەمو ساڵەکەدا تۆمارکراوە، بەڵام ئەمساڵ لە ١١ مانگدا ٤٦٤ روداو تۆمارکراوە.
هاوکات لە ساڵی پاردا ٢٤٦ برینداری روداوەکانی هاتوچۆ لە سنوری گەرمیاندا هەبون، بەڵام ئەمساڵ رێژەکە دوقات بوەتەوە و ٥٢٧ بریندار تۆمارکراوە.
لەبەرامبەردا حاڵەتەکانی گیان لەدەستدان بە روداوەکانی هاتوچۆ ئەمساڵ کەمیکردوە، بەشێوەیەک لەم ١١ مانگەدا ٢٩ کەس گیانیان لەدەستداوە، لەکاتێکدا پارساڵ تێکڕا ٣٥ کەس گیانیان لەدەستداوە.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵدواین زانیاریی لەسەر روداوی تەقەکردنەکەی کەلار
-
-
هەواڵتابلۆی ژمارە کاتیی لە ئۆتۆمبیلی فەرمیی بەڕێوبەری ئەوقافی گەرمیان دەدرێت
-
-
هەواڵلەمساڵدا ٤٠ شوێنکار لەگەرمیان بەهۆی دەستەبەری کرێکارانەوە دراونەتە دادگا
-
-
هەواڵبەراورد بە ساڵی پار راوکردن لە گەرمیان زیادی کردوە
-
-
هەواڵبەتۆمەتی هەڵگرتنی کیلۆیەک ماددەی هۆشبەر لە گەرمیان کەسێک دەستگیر دەکرێت
-
زۆرترین بینراوەکان