دەنگ نێت
به‌شێك له ترافیكه‌كانى ناو شارى كه‌لار هه‌ندێكجار له كاردەكهون ، وته‌بێژى به‌ڕێوبه‌رایه‌تى هاتوچۆى گه‌رمیانیش ده‌ڵێت: به‌هۆى كاره‌باوه نییه.
سامان عه‌لى، وته‌بێژى به‌ڕێوبه‌رایه‌تى هاتوچۆى گه‌رمیان بۆ رادیۆى ده‌نگ وتى: ئه‌و ترافیكانهى كه له ناو شارى كه‌لار هه‌ندێكجار روبه‌روى له‌كاركه‌وتن ده‌بنه‌وه هۆكاره‌كه‌ى ته‌كنیكیه و كاره‌با نیه.
وتیشى: هه‌ندێكجار ترافیكه‌كان كه كارتێکی زیرەکیان تیایە، لە کاتی کوژانەوەیاندا ده‌سوتێن پێویستیان به گۆڕین ده‌بێت، ئەمەش کێشەیەکە چه‌ندینجار توشى بوین و چاكمان كردوه‌ته‌وه.
هێماى بۆئه‌وه‌شكرد: له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌و ترافیكانه له‌سه‌ر هێڵی 11ـى كاره‌بان، بۆردێكى چاودێریمان بۆ داناوه ئه‌گه‌ر كاره‌با ڤۆڵتیهى زیاتر بێت له‌و رێژه‌ى كه هه‌یه سێركتێكى هه‌یه راسته‌وخۆ دێته خواره‌وه و نایه‌ڵێت زیان به‌ر ترافیكه‌كان بكه‌وێت.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵدواین زانیاریی لەسەر روداوی تەقەکردنەکەی کەلار
-
-
هەواڵتابلۆی ژمارە کاتیی لە ئۆتۆمبیلی فەرمیی بەڕێوبەری ئەوقافی گەرمیان دەدرێت
-
-
هەواڵلەمساڵدا ٤٠ شوێنکار لەگەرمیان بەهۆی دەستەبەری کرێکارانەوە دراونەتە دادگا
-
-
هەواڵبەراورد بە ساڵی پار راوکردن لە گەرمیان زیادی کردوە
-
-
هەواڵبەتۆمەتی هەڵگرتنی کیلۆیەک ماددەی هۆشبەر لە گەرمیان کەسێک دەستگیر دەکرێت
-
زۆرترین بینراوەکان