
دەنگ نێت
ئەو پرۆژە گەشتیاریەی بڕیارە لەقەزای کفری دروست بکرێت کە کۆرنیشێکی تێدایە، جارێ دەستنەکراوە بەکارکردن تێیدا، بەڕێوبەری گەشتوگوزاری گەرمیانیش دەڵێت: لە ئێستادا نوسراوی پرۆژەکە لە وردبینی وەزارەتی داراییە.
لەسەروبەندی مانگرتنەکەی هاوڵاتیانی قەزای کفری، وەزیری دارایی سەردانی ئەو قەزایەی کرد و پێی راگەیاندن هەر پرۆژەیەک لە دەسەڵاتی ئەواندا بێت و گوژمەکەی لە ٥۰۰ ملیۆن کەمتر بێت، بۆیان جێبەجێ دەکات، بۆیە پێشنیاری پرۆژەیەکی گەشتیاری کراوە لەسەر بەنداوی باوەشاسوار و پێکدێت لە کۆرنیشێک (شۆستەیەک لەسەر ئاوی بەنداوەکە) و سەوزایی و کەپر و ریستورانت و کۆفی شۆپ و قاوەخانە.
هێرش فەیزوڵڵا، بەڕێوبەری گشتی گەشتوگوزاری گەرمیان، بە رادیۆی دەنگی راگەیاند: لە 12ـی تشرینی یەکەمەوە پڕۆپۆزەڵەکەی لە وەزارەتی شارەوانیەوە چوەتە وردبینی وەزارەتی دارایی، بڕیارەکەش لای ئەوانە کە کەی بودجەکەی بۆ تەرخان بکەن و ئێمەش دەستدەکەین بەکارکردن تێیدا بەشێوەی جێبەجێکردنی راستەوخۆ (تنفیذ مباشر).
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵوتەبێژی ئەنجومەنی مامۆستایانی ناڕازیی گەرمیان: پشتگیریی مامۆستایانین و دەستپێشخەریی ناکەین لە ئەنجامدانی بایکۆت
-
-
راپۆرتتوانا خولیای باوباپیرانی زیندو دەکاتەوە
-
-
هەواڵبەڕێوبەرایەتی ئاوی ژێر زەوی گەرمیان: لێدانی بیر کەمیکردوە
-
-
هەواڵکۆمپانیای بەنداوی باوەنور کارگەی چەو و لمی داناوە و مادەکانی دەفرۆشێتەوە
-
-
هەواڵبۆ ئەوەی دەستەبەرییان بۆ نەکرێت خاوەنکارەکانی گەرمیان کرێکارەکانیان دەشارنەوە
-
زۆرترین بینراوەکان