ده‌نگ نێت
دواى به‌ده‌ستهێنانى 3 خه‌ڵات له فیستیڤاڵی شانۆی شه‌قامى ده‌ربه‌ندیخان، ده‌رهێنه‌رى شانۆگه‌رى "ده‌رد" ده‌ڵێت: بەرپرسیارێتی سه‌ر شانمان گەورەتر بو و ئەرکمانە باشترین پێشکەش بکەین.
له میانه‌ى خولی حه‌وته‌مى فیستیڤاڵی شانۆی شه‌قام له ده‌ربه‌ندیخان كه هه‌فته‌ى رابردو به‌ڕێوه‌چو، شانۆیی "دەرد" كه به‌رهه‌مى به‌ڕێوبه‌رایه‌تى گشتى رۆشنبیری و هونه‌رى گه‌رمیان بو، بو به براوه‌ى سێ خەڵات (باشترین دەرهێنان بۆ: محه‌مه‌د هیجران، باشترین بیرۆکەى شانۆیی بۆ: سیروان رەفعەت و دوەم باشترین ئەکتەری کوڕ بۆ: بۆتان ئیبراهیم).
محه‌مه‌د هیجران، ده‌رهێنه‌رى شانۆییه‌كه، بۆ رادیۆی ده‌نگ وتى: ئەم خەڵاتانە بەتەنها هی من نییە، هی کاستەکەیە، هی چیمهنە، کچە ئەکتەرە شیرین و رەوشتبەرزەکەمان، هی کاکە بۆتانە و هی کاکە بابانی موزیکە و هی خاتو دلستان و خاتو شازە و دواجاریش هی هه‌مو گەرمیانە.
وتیشی: "ئەم خەڵاتانە بەرپرسیارێتی ئێمەی گەورەتر کرد به‌رامبه‌ر بە هونەر و جوانی، بەرامبەر ئینسان و بینەرەکانمان، کە ئەرکمانە باشترینیان پێشکەش بکەین".
شانۆیی "ده‌رد"، له چوارچێوەیەکی هونەریی دا كۆژانى ئه‌و كه‌سانه ده‌گێڕێته‌وه كه توشبوى نه‌خۆشی شیرپهنجهن.


- دوایین بابەتەکان
-
وتاردەوامکردن لە پشوی هاویندا؛ غەدرێکی ئاشکرا لە فەرمانبەر
-
-
راپۆرتئازاد ئەحمەد؛ گەنجێك لە گوندێکی گەرمیانەوە شکۆی بۆ یاری تێنسی سەر مێز گەڕاندوهتهوه
-
-
هەواڵبەرگری شارستانی گەرمیان: کۆبونەوەی هاوڵاتیان لە نزیک روداوەکان دیاردەیەکی نابەجێیە
-
-
هەواڵبەهۆی سوتانی بارهەڵگرەکانی کەلار ٢ کەس دەستگیرکراون
-
-
هەواڵبەفەرمانی حکومەت دادوەران ٤۰۰ مەتر زەوییان پێدەدرێت
-
زۆرترین بینراوەکان