دەنگ نێت
دوای پێنج رۆژ مانەوە لە نەخۆشخانە، بەیانی ئەمڕۆ یەکێک لەو تۆمەتبارانەی کە لە کەلار لەگەڵ ئاسایش روبەڕوبونەوە، گیانی لەدەستدا.
بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، گەنجەکە دانیشتوی گەرمیانە و ناوی رزگار جەلالە، لە روبەڕوبونەوەی هێزێکی ئاسایش لە کەلار فیشەکی بەرکەوتبو و بەسەختی بریندار بوبو.
دوانیوەڕۆی ٢٧ـی ١١ـی ٢٠٢٣، روبەڕوبونەوە لەنێوان هێزێکی ئاسایش و سێ تۆمەتباری بازرگانییکردن بە مادەی هۆشبەر لە نزیک قەڵای شێروانە لە کەلار دروستبو و سەرەنجام هەرسێکیان دەستگیرکران و یەکێکیشیان لە روبەڕوبونەوەکەدا بریندار بوە، ئەمەش بەپێی راگەیەنراوێکی دەزگای ئاسایشی هەرێم.
راگەیەنراوەکە هەروەها ئاماژەی بەوەکردوە: دەستبەسەر زیاتر لە کیلۆیەک مادەی هۆشبەر لەجۆری کریستاڵ و حەشیشدا گیراوە کە بەو باندە بوە و ویستویانە بازرگانیی پێوەبکەن.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵدواین زانیاریی لەسەر روداوی تەقەکردنەکەی کەلار
-
-
هەواڵتابلۆی ژمارە کاتیی لە ئۆتۆمبیلی فەرمیی بەڕێوبەری ئەوقافی گەرمیان دەدرێت
-
-
هەواڵلەمساڵدا ٤٠ شوێنکار لەگەرمیان بەهۆی دەستەبەری کرێکارانەوە دراونەتە دادگا
-
-
هەواڵبەراورد بە ساڵی پار راوکردن لە گەرمیان زیادی کردوە
-
-
هەواڵبەتۆمەتی هەڵگرتنی کیلۆیەک ماددەی هۆشبەر لە گەرمیان کەسێک دەستگیر دەکرێت
-
زۆرترین بینراوەکان