دەنگ نێت
به‌ڕێوبه‌رى گشتی وه‌به‌رهێنانى گه‌رمیان ده‌ڵێت: زه‌وى پێشنیار كراوه بۆ ئه‌و 900 یه‌كه‌یه‌ى كه بڕیارە بۆ كه‌مده‌رامه‌تان دروست بكرێت.
هونه‌ر مه‌حمود، بۆ رادیۆى ده‌نگ وتى: له‌و 20 هه‌زار یه‌كه نیشتهجێبونهى كه ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران بڕیاریدا بۆ كه‌مده‌رامه‌تان لەسەرانسەری هەرێم دروست بكرێت، 1500 یەکەی به‌ر گه‌رمیان ده‌كه‌وێت، ئه‌مه‌ش دابه‌ش بوه به‌سه‌ر كه‌لار كه 900 یه‌كه‌ى به‌رده‌كه‌وێت و كفرى 360 یه‌كه و ناحیه‌ى رزگارییش 240 یه‌كه.
وتیشى: له ماوه‌كانى پێشوتر گرفتى زه‌ویمان هه‌بو له كه‌لار بۆ ئه‌وه‌ى ته‌رخان بكرێت بۆ ئه‌و پرۆژه‌یه، به‌ڵام له ئێستادا زه‌وى بۆ پێشنیار كراوه و خۆى له 23 دۆنم ده‌بینێته‌وه كه ده‌كه‌وێته پشته‌وه‌ى پرۆژه‌ى بان ستى "پیشه‌وه‌ران".
جه‌ختى له‌وه‌شكرده‌وه: تاوه‌كو ئێستا تهرخانكردنمان بۆ نه‌كراوه، چونكه داواى هه‌ندێك رونكردنه‌وه‌مان كردوه له ده‌سته‌ى وه‌به‌رهێنان بۆ ئه‌وه‌ى بزانین شێوازى پرۆژه‌كه چۆن بێت، بۆیه چاوه‌ڕێى وه‌ڵامین بۆ ئه‌وه‌ى ده‌ست بهكاربكهین.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵلەسەر 'دزی' ـیەکەی کەمپی قۆرەتو ۳ کەس دەستگیرکران
-
-
هەواڵسێیەم پاڵاوگەی ئاوی کەلار لە پرۆسەی تەندەرین دایە
-
-
هەواڵنازانرێت كه‌ى سایلۆى گه‌رمیان بهڕوى گەنمی ئەمساڵدا ده‌كرێته‌وه
-
-
هەواڵحکومەتی هەرێم: لە ١٠ مانگدا ٨٢ پرۆژەی رێگاوبانمان لەگەرمیان ئەنجامداوە
-
-
هەواڵبانكى گه‌رمیان: دانانى ئامێرى ATM ئه‌ركى ئێمه نییە
-
زۆرترین بینراوەکان