دەنگ نێت
وەزارەتی نەوتی حکومەتی عێراق بڕیاری داوە بەرمیلی نەوتی سپی بە 50 هەزار دینار بەسەر خێزانەکانی هەرێمدا دابەش بکرێت، بەڕێوبەرایەتی نەوت و کانزاکانی گەرمیانیش دەڵێت: تائێستا لەوبارەوە نوسراوی فەرمیمان پێنەگەیشتوە.
نرخی بەرمیلێک نەوتی سپی لە هەرێمی کوردستان بە 103 هەزار دینار دابەش دەکرێت، وەزارەتی نەوتی حکومەتی عێراقیش بڕیاری داوە لە سەرەتای ئەم مانگەوە نرخەکە بکات بە 50 هەزار دینار بۆ هەر بەرمیلێک و بەسەر خێزانەکاندا دابەش بکرێت.
لەبارەی ئەوەی ئەم بڕیارە لە گەرمیان کاری پێکراوە، سالار مەحمود، بەرپرسی هۆبە نەوتیەکان لەبەڕێوبەرایەتی نەوت و کانزاکانی گەرمیان بەرادیۆی دەنگی وت: جارێ چاوەڕێی وەزارەتین بڕیاربدات کە ئەو نەوتە دەگاتە گەرمیان یاخود نا، تا ئێستا هیچ نوسراوێکی فەرمیشمان پێ نەگەشتوە لەوبارەیەوە.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵدواین زانیاریی لەسەر روداوی تەقەکردنەکەی کەلار
-
-
هەواڵتابلۆی ژمارە کاتیی لە ئۆتۆمبیلی فەرمیی بەڕێوبەری ئەوقافی گەرمیان دەدرێت
-
-
هەواڵلەمساڵدا ٤٠ شوێنکار لەگەرمیان بەهۆی دەستەبەری کرێکارانەوە دراونەتە دادگا
-
-
هەواڵبەراورد بە ساڵی پار راوکردن لە گەرمیان زیادی کردوە
-
-
هەواڵبەتۆمەتی هەڵگرتنی کیلۆیەک ماددەی هۆشبەر لە گەرمیان کەسێک دەستگیر دەکرێت
-
زۆرترین بینراوەکان