دەنگ نێت
دوای ئەوەی پەروەردەی گەرمیان ئاشکرای کرد لە زۆربەی قوتابخانەکانی گەرمیان دەوام دەستیپێکردوەتەوە، ئەندامێکی ئەنجومەنی مامۆستایانی ناڕازیش رەتیدەکاتەوە کە زۆرینەبێت و دەڵێت: لە پێنج قوتابخانە زیاتر تێپەڕ ناکات.
پێشتر دارا ئەحمەد، بەڕێوبەری گشتی پەروەردەی گەرمیان، بەرادیۆی دەنگی وت: زۆرێک لەقوتابخانەکانی گەرمیان دەوامی تێدا دەکرێت و کتێبیش دابەشدەکرێت و تەنها پۆلی دوازدە و پۆلی نۆی بنەڕەتیش نییە، بەڵکو لەهەمو پۆلەکانی تر دەوامدەکرێت، بەڵام بەرێژەیەکی زۆر پۆلەکانی دوازدە و نۆ دەوامدەکەن.
لە بەرامبەردا ئاری عیزەدین، ئەندامی ئەنجومەنی مامۆستایانی ناڕازی بە رادیۆی دەنگی وت: ئەو قوتابخانانەی دەوام دەکەن ژمارەیان لە پێنج قوتابخانە تێپەڕ ناکات، لەو ژمارەیەش رێژەیەکی زۆر کەم مامۆستا رۆشتۆتەوە، لەهەندێکیشیان خوێندکار نەڕۆشتوەتەوە.
وتیشی: هەندێک لەو قوتابخانانە هەر لەسەرەتاوە لەگەڵ بایکۆت نەبون، بەڵام مامۆستاکان دەوامیان نەکردوە.
بەوتەی ئاری عیزەدین "ئەمە تەنها بۆ ئەوەیە بڵێن دەواممان کردوەتەوە ئەگینا هیچ دەوامێکی رێکوپێک و فەرمی تائێستا نیە".
دەستپێکردنەوەی دەوام لەو قوتابخانانە لەکاتێکدایە ماوەی دو مانگە مامۆستایان بەردەوامن لەبایکۆتی هۆڵەکانی خوێندن بەکاریگەری خەرجنەکردنی موچەکانیان و دانەمەزراندنیان.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵدواین زانیاریی لەسەر روداوی تەقەکردنەکەی کەلار
-
-
هەواڵتابلۆی ژمارە کاتیی لە ئۆتۆمبیلی فەرمیی بەڕێوبەری ئەوقافی گەرمیان دەدرێت
-
-
هەواڵلەمساڵدا ٤٠ شوێنکار لەگەرمیان بەهۆی دەستەبەری کرێکارانەوە دراونەتە دادگا
-
-
هەواڵبەراورد بە ساڵی پار راوکردن لە گەرمیان زیادی کردوە
-
-
هەواڵبەتۆمەتی هەڵگرتنی کیلۆیەک ماددەی هۆشبەر لە گەرمیان کەسێک دەستگیر دەکرێت
-
زۆرترین بینراوەکان