دەنگ نێت
به‌شێك له هاوڵاتیان باس لهوهدهكهن كه له دواى كاتژمێر ١ـی شه‌و پێویستیان به كاره‌باى مۆلیدهنابێت کەچی پێیاندەدرێت، سه‌رۆكى لیژنه‌ى مۆلیده ئه‌هلیه‌كانیش له قایمقامیه‌تى قه‌زاى كه‌لار ده‌ڵێت: بەرنامەکە وەهایە هەر کە کارەبای نیشتمانی پچڕا کارەبای مۆلیدە بدرێت.
سیامەند بەرزنجی، دانیشتوی کەلار، لە هەژماری خۆی رەخنەی ئەوەی گرتوە کە سەعات ١ـی شەو کارەبای مۆلیدەیان پێدراوە، لەکاتێکدا لەوکاتەدا کەس پێویستی بە کارەبا نییە و مۆلیدەکانیش خۆیان زۆر کاردەکەن و بەمەش پارەیەکی زۆر دێتە سەر هاوڵاتییان.
لەمبارەوە رادیۆی دەنگ پەیوەندی بە: خالد عه‌بدوڵا- سه‌رۆكى لیژنه‌ى مۆلیده ئه‌هلیه‌كان له قایمقامیه‌تى قه‌زاى كهلارەوە کرد و ئەویش رایگەیاند: له‌ئێستادا به‌پێى ئه‌و به‌رنامه‌ى كه هه‌مانه له ماوه‌ى ٢٤ كاتژمێردا هه‌ر کاتێک كاره‌باى نیشتیمانى بپچڕيت، كاره‌باى مۆلیده ده‌درێت به هاوڵاتیان.
وتیشى: له چه‌ند رۆژى داهاتودا هه‌وڵده‌ده‌ین به‌رنامه‌ى نوێمان هه‌بێت بۆ ئه‌و بابه‌ته.
باسى له‌وه‌شكرد: تاوه‌كو ئێستا هیچ هاوڵاتیه‌ك داواكارى بۆ ئێمه نه‌هێناوه له‌وباره‌یه‌وه كه له دواى ١ـی شه‌وەوە كاره‌با نه‌درێت.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵلەسەر 'دزی' ـیەکەی کەمپی قۆرەتو ۳ کەس دەستگیرکران
-
-
هەواڵسێیەم پاڵاوگەی ئاوی کەلار لە پرۆسەی تەندەرین دایە
-
-
هەواڵنازانرێت كه‌ى سایلۆى گه‌رمیان بهڕوى گەنمی ئەمساڵدا ده‌كرێته‌وه
-
-
هەواڵحکومەتی هەرێم: لە ١٠ مانگدا ٨٢ پرۆژەی رێگاوبانمان لەگەرمیان ئەنجامداوە
-
-
هەواڵبانكى گه‌رمیان: دانانى ئامێرى ATM ئه‌ركى ئێمه نییە
-
زۆرترین بینراوەکان