دەنگ نێت
هیچ دەرماڵەیەکی ئەمساڵ بەسەر خوێندکارانی زانکۆی گەرمیاندا دابەش نەکراوە، سەرۆکی زانکۆی گەرمیانیش دەڵێت: هەمو مانگەکانی ئەمساڵمان کردوە بەچەک و رەوانەی بانکمان کردوە.
ئەمساڵ دو دەرماڵە بەسەر خوێندکارانی زانکۆی گەرمیاندا دابەشکراوە کە هی ساڵی پار بون، ئەمەش لەکاتێکدایە کە خوێندکارانی زانکۆ و پەیمانگاکان لە ساڵێکدا پێویستە ۷ دەرماڵە وەربگرن.
سەرۆکی زانکۆی گەرمیان- د.فەرهاد قادر، بۆ رادیۆی دەنگ جەختی لە بابەتەکە کردەوە و وتی: ئێمە دو دەرماڵەمان بە تەواویی وەرگرت کەهی پار ساڵ بون و ئەمساڵ دابەشمان کرد.
وتیشی: شایستەی هەمو مانگەکانی ئەمساڵمان کردوە بە چەک و ناردومانە بۆ بانک، چاوەڕوانی ئەوانین بزانین کەی خەرجی دەکەن.
باسی لەوەشکرد: چەند جارێک لەگەڵ بانکدا قسەمان کردوە بۆ ئەوەی خەرجی بکەن، بەڵام هەمو ئەولەویاتەکان دراوە بەموچە و هەمو خەرجیەکانی تر راگیراوە.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵپەروەردەی گەرمیان لەسەر دیارییکردنی یەکەم و دوەمی قوتابخانەکان رونکردنەوە دەدات
-
-
هەواڵبەڕێوبەرایەتی ئاوی گەرمیان: لەسەر بەفیڕۆدانی ئاو چەندین کەسمان سزاداوە
-
-
هەواڵدواى 12 ساڵ جارێكى تر پرۆژهیهكى گهشتیاریی له كهلار كهوتوهتهوهكار
-
-
هەواڵهێشتا بڕیار لەدانانی کامیرای خاڵ بۆ خاڵ لە رێگای کەلار- دەربەندیخان نەدراوە
-
-
هەواڵیەکێتی لەبارەی دانانی سەرۆکی شارەوانی کەلارەوە: دەستوەردان لە کاروباری حکومییدا ناکەین
-
زۆرترین بینراوەکان