دەنگ نێت
دادگای بەرایی کەلار داوایەکی کۆمپانیای روناکی شار کە جێبەجێکاری پرۆژەی لانە سیتییە لەکەلار رەدکردەوە، کە داوای وەرگرتنی قیست لە بەشداربویەک دەکات و دەڵێت: کۆمپانیاکە ئەرکەکانی سەرشانی جێبەجێ نەکردوە و بڕگە خزمەتگوزارییەکانی ئەنجام نەداوە.
بەپێی بڕیارێکی دادگای بەرایی کەلار کە ئەمڕۆ (٢٦ـی تشرینی دوەمی ٢٠٢٣) بە واژوی دادوەر: (گۆران عەلی محەمەد) دەرچوە و وێنەیەکی دەست رادیۆی دەنگ کەوتوە، داواکارییەکی کۆمپانیای روناکی شارـی جێبەجێکاری پرۆژەی نیشتەجێبونی لانە سیتی لە کەلار رەدکردوەتەوە بۆ ناچارکردنی بەشداربویەکی پرۆژەکە بە پێدانی قیستەکانی.
لە بڕیارەکەدا ئاماژە بەوەدراوە کە دوای پشکنینی دادگا و راپۆرتی روپێویی، دەرکەوتوە کۆمپانیاکە هیچ بڕگەیەکی خزمەتگوزاریی لەنمونەی: قوتابخانە، باخچەی ساوایان، بنکەی تەندروستی، ناوەندی وەرزشیی و یەکەی چارەسەری ئاوەڕۆی لە پرۆژەکەدا دروستنەکردوە کە بڕیاربوە بیکات.
بەمپێیەش دادگای بەرایی کەلار وایبینیوە کە کۆمپانیای جێبەجێکار ئەو بەرپرسیارێتی و ئەرکەی لە گرێبەستەکەیدا هەیبوە بەرامبەر بەشداربوان، جێبەجێی نەکردوە، هەربۆیە ناشتوانێت داوای پێدانی قیست لە بەشداربوانی پرۆژەکە بکات.
- دوایین بابەتەکان
-
وتاردانپێدانانی کۆلێجی پزیشکی
-
-
هەواڵچالاکوانێک: تەواونەکردنی نەخۆشخانە ١٠٠ قەرەوێڵەییەکەی کەلار لەئەستۆی بەرپرسانە
-
-
هەواڵزانکۆی گەرمیان: نابێت هیچ مامۆستایەکی زانکۆ لە ناوەندە ئەهلییەکاندا دەوام بکات
-
-
هەواڵدوای ٨ مانگ هێشتا دیزانێکی نوێ بۆ کۆڕنیشەکەی کەلار دروستنەکراوە
-
-
هەواڵپێشبینی بەرهەمهێنانی ٤ هەزار تەن برنج لەگەرمیان دەکرێت
-
زۆرترین بینراوەکان