
دەنگ نێت
به‌پێى ئامارێكى به‌شى باخچه‌كان له قه‌زاى كه‌لار نزیكه‌ى 60 باخچه بونى هه‌یه، لێپرسراوی ئه‌و به‌شه‌ش ده‌ڵێت: پێویستمان به 40 باخچه‌ى دیكه ده‌بێت.
ئارام نه‌جمه‌دین، لێپرسراوی به‌شى باخچه‌كان له شاره‌وانى كه‌لار بۆ رادیۆى ده‌نگ باسى له‌وه‌كرد: له قه‌زاى كه‌لار له نێوانی گه‌ڕه‌كه‌كاندا نزیكه‌ى 60 باخچه‌مان هه‌یه بەچه‌ندین روبه‌رى جیاواز، به جۆرێك باخچه‌ى وامان هەیه 27 دۆنمه هى واشمان هه‌یه 25 دۆنمه هى واشمان هه‌یه 2 دۆنم و 1 دۆنمه.
وتیشى: بۆ ئه‌مساڵیش نزیكه‌ى 3 باخچه‌مان دروستكردوه له نێو قهزاکەدا.
له باره‌ى ئه‌وه‌ى قه‌زاكه پێویستى به چه‌ند باخچه‌ى دیكه هه‌یه، به‌ڕێوبه‌رى به‌شى باخچه‌كان هێماى بۆ ئه‌وه‌كرد: به‌پێى خواستى هاوڵاتیان قه‌زاى كه‌لار پێویستى به 40 باخچه‌ى دیكه ده‌بێت.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵوتەبێژی ئەنجومەنی مامۆستایانی ناڕازیی گەرمیان: پشتگیریی مامۆستایانین و دەستپێشخەریی ناکەین لە ئەنجامدانی بایکۆت
-
-
راپۆرتتوانا خولیای باوباپیرانی زیندو دەکاتەوە
-
-
هەواڵبەڕێوبەرایەتی ئاوی ژێر زەوی گەرمیان: لێدانی بیر کەمیکردوە
-
-
هەواڵکۆمپانیای بەنداوی باوەنور کارگەی چەو و لمی داناوە و مادەکانی دەفرۆشێتەوە
-
-
هەواڵبۆ ئەوەی دەستەبەرییان بۆ نەکرێت خاوەنکارەکانی گەرمیان کرێکارەکانیان دەشارنەوە
-
زۆرترین بینراوەکان