دەنگ نێت
یاریدەدەرێتی ئاسایشی کەلار دەکرێتە بەش لە دیوانی بەڕێوبەرایەتی ئاسایشی گەرمیان و ٥ یاریدەدرێتیی دەخرێتەسەر کە دوانیان بۆ ناوشاری کەلارن.
بەپێی زانیارییەکانی رادیۆی دەنگ، یاریدەدرێتی ئاسایشی کەلار نەماوە و کراوە بە بەش لە دیوانی بەڕێوبەرایەتی ئاسایشی گەرمیان و شوێنەکەیشی چوەتە ناو بینای بەڕێوبەرایەتی ئاسایشی گەرمیان.
هەر بەپێی زانیارییەکان، ناوشاری کەلار دابەش کراون بەسەر دو یاریدەدرێتی دا (شەهیدان و سیروان)، یەکێکیان ١٤ گەڕەک و ئەوەکەی تریان ١٦ گەڕەک لەخۆدەگرن و گرێدراون بە بەشی ئاسایشی کەلار، هەردو یاریدەدەرێتییەکەش هەر لە شوێنی پێشوی ئاسایشی کەلار دەوام دەکەن.
هاوکات ژمارەیەک لە بنکەکانی پێشوی ئاسایش کراون بە یاریدەرێتی لەنمونەی (رزگاریی، پێباز و قۆرەتو) و ئەوانیش خراونەتە سەر بەشی ئاسایشی کەلار.
هاوکات بەشی جوڵان کە پێشتر ئاسایشی گەرمیان و کەلار هەریەکە و بەشی خۆیان هەبو، ئێستا کراون بە یەک و سەر بە بەڕێوبەرایەتی ئاسایشی گەرمیانە.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵدواین زانیاریی لەسەر روداوی تەقەکردنەکەی کەلار
-
-
هەواڵتابلۆی ژمارە کاتیی لە ئۆتۆمبیلی فەرمیی بەڕێوبەری ئەوقافی گەرمیان دەدرێت
-
-
هەواڵلەمساڵدا ٤٠ شوێنکار لەگەرمیان بەهۆی دەستەبەری کرێکارانەوە دراونەتە دادگا
-
-
هەواڵبەراورد بە ساڵی پار راوکردن لە گەرمیان زیادی کردوە
-
-
هەواڵبەتۆمەتی هەڵگرتنی کیلۆیەک ماددەی هۆشبەر لە گەرمیان کەسێک دەستگیر دەکرێت
-
زۆرترین بینراوەکان