
دەنگ نێت
ئەو گرێبەستە ئەلیکترۆنیەی حکومەت دایناوە بۆ بەناوکردنی ئۆتۆمبێل، دوای دو مانگ ئەگەر ئۆتۆمبیلەکە نەکرێت بەناوی کڕیاری تازەوە، بۆ هەر رۆژێک بڕی 10 هەزار پێبژاردن بۆ کڕیارەکە دەکرێت، هەندێک هاوڵاتی گلەیی ئەوەدەکەن ئاگاداری ئەو پێبژاردنە نەبون و پارەیەکی زۆریان بۆ هاتۆتەوە، وتەبێژی هاتوچۆی گەرمیانیش دەڵێت: یاسا بەرپرسیارنیە و دەبێت پێشوتر لەبارەی گرێبەستەکەوە ئاگاداربن.
ئەم گرێبەستە ئەلیکترۆنیە حکومەت وەکو پێویستیەک دایناوە، ماوەی دومانگی بۆ دانراوە تاکو ئۆتۆمبیلەکە دەکرێت بەناوی کڕیارەوە، لە دوای ئەوماوەیە کڕیار بۆ هەر رۆژێک بڕی 10 هەزار دینار پێبژاردنی بۆ دەکرێت و بەجۆرێک ئەو پێبژاردنە رۆژانی پشوش دەگرێتەوە.
سامان ئەحمەد، وتەبێژی هاتوچۆی گەرمیان، بەرادیۆی دەنگی وت: پێشوتر گرێبەستێک هەبو ماوەی مانگێکی بۆ دانرابو و هاوڵاتیان گلەیی کەمی کاتەکەیان دەکرد، بۆیە حکومەت ئەم گرێبەستە ئەلێکترۆنیەی دانا و ماوەی دو مانگی بۆ بەناوکردن داناو لەپێشانگاکانی ئۆتۆمبێل ئەم گرێبەستە بۆ هەردولایەن دەکرێت و دواتر کۆپیەکی دەدرێت بە هاتوچۆ، لەدوای دو مانگەکە ئەگەر ئۆتۆمبێلەکە بەناونەکرێت بۆ هەر رۆژێک 10 هەزار دینار پێبژاردنی بۆ دەکرێت.
لەبارەی ئەوەی ئایا چارەسەر چیە بۆ ئەو کەسانەی پارەیەکی زۆریان بۆ هاتۆتەوەو ئاگاداری ئەم خاڵەی گرێبەستەکە نەبون؟ سامان ئەحمەد وتی: یاسا بەرپرسیار نیە لەو کەسانەی ئاگادارنین و ئەوکاتەی گرێبەستەکەی بۆ دەکرێت دەبێت لەبارەی گرێبەستەکەوە بزانێت و ئاگاداربێت، هیچ چارەسەرێکیش نیە و دەبێت پارەکە ببژێرێت.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵههر خاوەنکارێك لهگهرمیان لەکاتی خۆیدا پارەی دەستەبەریی نەدات غەرامە دەکرێت
-
-
هەواڵمامەڵەکردنی خراپ ئاستی ئاوی ژێرزەوی بەڕادەیەکی مەترسیدار کەمکردوەتەوە
-
-
راپۆرتبە گیرفانی بەتاڵ و ئیرادەیەکی بەهێزەوە؛ 'کیماش' شەڕی رۆشنبیرکردنی كۆمهڵگا دەکات
-
-
هەواڵلیژنەی مۆلیدە ئەهلییەکانی رزگاریی: گەرما هۆکارێکی نزمی ڤۆڵتییەی کارەبای مۆلیدەیە
-
-
هەواڵرۆژنامهى فهرمی عێراق: ههرێم و بهغدا لە رێککەوتنێکی نوێ نزیک دەبنەوە و پرسی موچە دەخرێتە بەردەم ئەنجومەنی وەزیران
-
زۆرترین بینراوەکان