دەنگ نێت
خوێندكارانى كۆلێژى پزیشكى زانكۆى گه‌رمیان بایكۆتیان شكاند و گه‌ڕانه‌وه هۆڵه‌كانى خوێندن، نوێنه‌رى ئه‌و خوێندكارانه‌ش ده‌ڵێت: له‌سه‌ر كۆمه‌ڵێك خاڵ رێكه‌وتوین و به ناچارى گه‌ڕاینه‌وه هۆڵه‌كانى خوێندن، چونكه هیچ كه‌سێك به ده‌م داواكارییه‌كانمانه‌وه نه‌هات.
توانا لەتیف، نوێنەری خوێندکارانی کۆلێژی پزیشکی زانکۆی گەرمیان، بەرادیۆی دەنگی وت: دواى خۆپیشاندانه‌كه‌ى دوێنێ یاریده‌ده‌رانى سه‌رۆكایه‌تى زانكۆ هاتنه ناو خۆپیشاندانه‌كه و داوایان كرد رێكه‌وتنێك بكرێت، ئه‌وه بو بۆ ماوه‌ى 4 كاتژمێر له كۆبونهوهدابوین له‌گه‌ڵیاندا و له‌سه‌ر كۆمه‌ڵێك خاڵ رێكه‌وتین.
وتیشى: یه‌كێك له‌و خاڵانه ئه‌وه‌بو رونكردنه‌وه بدرێت كه كرێى پارالێڵ له‌سه‌ر چ بنەمایەک دیارى ده‌كرێت، هاوكات ساڵنامهیهك دیارى بكرێت به دڵى خوێندكاران بێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا خوێندكاران له ئایندەدا ببرێنه سلێمانى بۆ هه‌ندێك وانه‌ى پراكتیكى.
رونیشیکردەوە؛ یه‌كێكى دیكه له خاڵه‌كان ئه‌وه‌یه سه‌رۆكایه‌تى زانكۆى گه‌رمیان نوسراو ئاراسته‌ى ته‌ندروستى گه‌رمیان بكات تاوه‌كو رێگربێت له‌وه‌ى خوێندكار له نه‌خۆشخانه‌كان ده‌ركرێن.
نوێنەری خوێندکارانی کۆلێژی پزیشکیی زانکۆی گەرمیان، جه‌ختى له‌وه‌شكرده‌وه: به ناچارى گه‌ڕاینه‌وه هۆڵه‌كانى خوێندن، چونكه 9 ههفتهلهسهر شه‌قام بوین هیچ كه‌سێك به ده‌م داواكارییه‌كانمانه‌وه نه‌هات، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا رێژه‌یه‌كى زۆرى خوێندنمان فه‌وتا.
ده‌شڵێت: پێداگرى ده‌كه‌ین له‌سه‌ر جێبهجێكرى ئه‌و خاڵانه‌ى كه رێكه‌وتوین له‌سه‌رى له‌گه‌ڵ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى كۆلێژه‌كه‌ش، ئه‌گه‌ر جێبه‌جێى نه‌كه‌ن ئه‌وه ده‌ست به خۆپیشاندان ده‌كه‌ینه‌وه.
ئەمەش لەکاتێکدایە هەفتەی رابردو زانکۆی گەرمیان رایگەیاند؛ ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم رەزامەندی داوە بۆ گواستنەوەی راژەی ١٤ پزیشک لە بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی گەرمیانەوە بۆ سەر میلاکی زانکۆکە، کە بەوتەی خۆیان بەم رێگایەوە کێشەی کەمی میلاکی مامۆستا لە زانکۆکەدا چارەسەر دەبێت.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵلەسەر 'دزی' ـیەکەی کەمپی قۆرەتو ۳ کەس دەستگیرکران
-
-
هەواڵسێیەم پاڵاوگەی ئاوی کەلار لە پرۆسەی تەندەرین دایە
-
-
هەواڵنازانرێت كه‌ى سایلۆى گه‌رمیان بهڕوى گەنمی ئەمساڵدا ده‌كرێته‌وه
-
-
هەواڵحکومەتی هەرێم: لە ١٠ مانگدا ٨٢ پرۆژەی رێگاوبانمان لەگەرمیان ئەنجامداوە
-
-
هەواڵبانكى گه‌رمیان: دانانى ئامێرى ATM ئه‌ركى ئێمه نییە
-
زۆرترین بینراوەکان