دەنگ نێت
بەپێی ئامارێکی نوسینگەی بەرەنگاربونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان و خێزان لەکەلار، ئەمساڵ سکاڵا تۆمارکراوەکان بە رێژەی ٢٠٪ کەمیان کردوە، بەرپرسێکیش ئاماژە بەوەدەدات رەگی زۆربەی سکاڵا و کێشەکان دەچێتەوە سەر خراپ بەکارهێنانی ئامێرەکانی پەیوەندیکردن.
ئەیوب حسێن، بەڕێوەری نوسینگەی بەرەنگاربونەوەی توندوتیژی دژی ژنان و خێزان لەکەلار، لەمیانەی بەرنامەی رۆژێکی تری رادیۆی دەنگـدا باسی لەوەکرد: لەمساڵدا ژمارەی سکاڵا تۆمارکراوەکان بە رێژەی ٢٠٪ کەمیان کردوە، ئەگەرچی ژمارەی سکاڵاکانی نەخستەڕو بەو هۆیەی ساڵانە بەڕێوبەرایەتی گشتییان رایدەگەیەنێت.
لەگەڵ ئەوەشدا ئاماژەی بەوەدا کە حاڵەتەکانی توندوتیژی دژی ژنان بەردەوامە، ئەویش بە هۆکاری جۆراوجۆری کۆمەڵایەتی و کەلتوریی.
باسی لەوەشکرد؛ خراپ بەکارهێنانی ئامێرەکانی پەیوەندیکردن، رۆڵی هەیە لەبەرزبونەوەی حاڵەتەکانی توندوتیژیدا.
لەوبارەوە زیاتر رونیکردەوە: بەشی زۆری ئەو کێشانەی کە لەنێو خێزانەکاندا دروست دەبن، پەیوەندیان هەیە بە خراپ بەکارهێنانی ئامێرەکانی پەیوەندیکردنەوە.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵدواین زانیاریی لەسەر روداوی تەقەکردنەکەی کەلار
-
-
هەواڵتابلۆی ژمارە کاتیی لە ئۆتۆمبیلی فەرمیی بەڕێوبەری ئەوقافی گەرمیان دەدرێت
-
-
هەواڵلەمساڵدا ٤٠ شوێنکار لەگەرمیان بەهۆی دەستەبەری کرێکارانەوە دراونەتە دادگا
-
-
هەواڵبەراورد بە ساڵی پار راوکردن لە گەرمیان زیادی کردوە
-
-
هەواڵبەتۆمەتی هەڵگرتنی کیلۆیەک ماددەی هۆشبەر لە گەرمیان کەسێک دەستگیر دەکرێت
-
زۆرترین بینراوەکان