دەنگ نێت
ئەندامێکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی کەپێشتر لەپشکی بزوتنەوەی گۆڕان بوە دەڵێت: "پەیوەندیم بەو بزوتنەوەیەوە نەماوە"، پێیشیوایە بزوتنەوەکە بەپێچەوانەی کارنامەی دروستبونییەوە کاردەکات و بەشدارییکردنی لە حکومەتیش بە ناسەرکەوتو دەزانێت.
کەریم عەلی- ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، بۆ دەنگ نێت ئاشکرای کرد؛ بۆ ماوەیەکی زۆرە هیچ پەیوەندیەکی بە بزوتنەوەی گۆڕانەوە نەماوە و چیتر لەو بزوتنەوەیەشدا کارناکات، بەڵکو وەکو ئەندامی ئەنجومەن بەشێوەیەکی سەربەخۆ بەردەوام دەبێت لە کارکردن.
وتیشی: لەئێستادا بزوتنەوەی گۆڕان بەتەواویی پێچەوانەی ئەو کارنامەیە کاردەکات کە لەسەرەتادا لەسەری دروستبوە.
پێیشیوایە بزوتنەوەی گۆڕان نەیتوانیوە لە بەشدارییکردنی دا لە حکومەتی هەرێم و حکومەتی خۆجێییشدا سەرکەوتوبێت و "درێژەپێدەری دەسەڵاتی یەکێتی و پارتی بونە بەشێوازێکی خراپتریش".
دەنگ نێت لەوبارەوە پەیوەندی بە وتەبێژی بزوتنەوەی گۆڕانەوە کرد، بەڵام پەیوەندییەکانی بێوەڵام بو.
ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ئاماژەی بەوەشکردوە کە گرفتی زۆریان لەگەڵ بزوتنەوەی گۆڕان بۆ دروستبوە، بەشێوەیەک پاش هەوڵدان بۆ رێگریکردن لە بەقاچاخبردن لەدەروازەی پەروێزخانەوە، وەزیری دارایی و ئابوری هەرێمی کوردستان کە لەسەر پشکی هەمان بزوتنەوەیە، سکاڵای دژ تۆمارکرد و بەوهۆیەوە چەند رۆژێک لەسەر ئەو دۆسییەیە لە گرتوخانە راگیرا.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵدواین زانیاریی لەسەر روداوی تەقەکردنەکەی کەلار
-
-
هەواڵتابلۆی ژمارە کاتیی لە ئۆتۆمبیلی فەرمیی بەڕێوبەری ئەوقافی گەرمیان دەدرێت
-
-
هەواڵلەمساڵدا ٤٠ شوێنکار لەگەرمیان بەهۆی دەستەبەری کرێکارانەوە دراونەتە دادگا
-
-
هەواڵبەراورد بە ساڵی پار راوکردن لە گەرمیان زیادی کردوە
-
-
هەواڵبەتۆمەتی هەڵگرتنی کیلۆیەک ماددەی هۆشبەر لە گەرمیان کەسێک دەستگیر دەکرێت
-
زۆرترین بینراوەکان