دەنگ نێت
بڕیارە کامێرای (پۆینت تو پۆینت) لە رێگا دەرەکییەکانی نێوان شارەکانی هەرێم دابنرێت، لەبارەی دانانی ئەم سیستەمە لە گەرمیان، بەڕێوبەرایەتی هاتوچۆی گەرمیان دەڵێت: بەپێی ماستەرپلان، یەکەمجار لە رێگای کەلار- دەربەندیخان دادەنرێت.
سیستەمی کامێرای خاڵ بۆ خاڵ (پۆینت تو پۆینت) بۆ پابەندکردنی شۆفێرانە بە تیژڕەویی کە هەر پێنج کیلۆمەترێک کامێرایەک دادەنرێت لە رێگای دەرەوەی شارەکان بۆ چاودێریی خێرایی ئۆتۆمبیلەکان، بڕیاریشە لە رێگا دەرەکییەکانی قەزا و پارێزگاکانی هەرێم 225 کامێرا دابنرێن.
سامان عەلی- وتەبێژی بەڕێوبەرایەتی هاتوچۆی گەرمیان، بە رادیۆی دەنگی راگەیاند: بڕیارە ئەو سیستەمە نوێیە لە گەرمیانیش دابنرێت، بەڵام هەتاوەکو ئێستا دیارنیە کاتەکەی کەیە و هیچ کەسێکیش لە هاتوچۆی گەرمیان قسەی نەکردوە لەگەڵ کۆمپانیا بۆ دانانی ئەم کامێرایە و کەی دادەنرێت و چۆنچۆنی دادەنرێت.
وتیشی: لە ماستەر پلاندایە و جێگەی لەسەر رێگاکان بۆ دەستنیشان کراوە، ئیتر دەکەوێتە لای خۆیان بۆ جێبەجێکردنی، یەکەمجاریش لە رێگای کەلار- دەربەندیخان کامێراکە دادەنرێت.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵگەرمیان لەژێر باری گرانی سوتەمەنیدا؛ نرخی بەنزین لوتکە دەشکێنێت
-
-
هەواڵ"رێکاری هونەریی" هۆکاری تاپۆنەکردنی زەوی زیندانیانی سیاسییە لە کەلار
-
-
هەواڵبەرگری شارستانی گەرمیان: دوای پشکنینی تەواوی روبارەکە، گەڕانمان بۆ دۆزینەوەی تەرمی ئەحمەد لوقمان راگرتوە
-
-
وتاردەوامکردن لە پشوی هاویندا؛ غەدرێکی ئاشکرا لە فەرمانبەر
-
-
راپۆرتئازاد ئەحمەد؛ گەنجێك لە گوندێکی گەرمیانەوە شکۆی بۆ یاری تێنسی سەر مێز گەڕاندوهتهوه
-
زۆرترین بینراوەکان