دەنگ نێت
نەتەوە یەکگرتوەکان لە عێراق، سەرقاڵی لێکۆڵینەوە و بە بەڵگەکردنی تاوانەکانی چەکدارانی داعشە دەرهەق بە کاکەییەکانی نیشتەجێی ناوچە جێناکۆکەکان،؟بەپێی ئامارێکیش لە ماوەی 20 ساڵ دا سەروی 650 هاوڵاتی کاکەیی لەسەر دەستی گروپە چەکدارەکان بونەتە قوربانی.
رەجەب کاکەیی، سەرۆکی رێکخراوی میترا بۆ پەرەپێدان و ڕۆشنبیری یارسانی، بە دەنگی ئەمەریکای راگەیاندوە: "رێکخراوی یونیتادی سەربە نەتەوە یەکگرتوەکان ماوەی سێ رۆژە لەکەرکوک و خانەقین سەرقاڵی لێکۆڵینەوەن، وتەی ئەو کاکەییانە وەردەگرن کە زەرمەندی دەستی داعشن."
کاکەیی یاخود یارسان، بەیەکێک لە کەمایەتییە ئاینییەکانی هەرێمی کوردستان دادەنرێت و پەیڕەوکەرانی نیشتەجێی ژمارەیەک لە گوندەکانی دەوروبەری کەرکوک، خانەقین، گەرمیان، دەشتی نەینەوا و پارێزگای هەڵەبجەن.
بەپێی ئامارێکی ڕێکخراوی میترا، لە ماوەی 20 ساڵی رابردوودا، 254 هاوڵاتی کاکەیی لەسەر دەستی گروپە چەکدارەکان کوژران و نزیکەی 400 کەسیشیان بریندارکراون.
رەجەب کاکەیی، دەڵێت: رێکخراوی یونیتاد ئەو بەڵگە و زانیارییانەی کۆی دەکەنەوە دەیدەنە حکومەتی عێراق لە چوارچێوەی ئاڵوگۆڕی زانیاریدا، هەروەها دەیدەنە وڵاتە ئەوروپییەکانیش کە هەندێک چەکداری داعش هەڵاتون بۆ ئەو وڵاتانە تا بدرێنە دادگا.
بەهۆی خراپی دۆخی ئەمنییەوە، زیاتر ئەو گوندە کاکەیی نیشینانە کەوتونەتە بەر پەلامار و هێرشی گروپە چەکدارە توندڕەوەکان کە لە ناوچە کێشە لەسەرەکانن، بەم هۆیەوە لەکۆی 15 گوندی کاکەیی سنوری کەرکوک، نزیکەی 10 گوندیان چۆڵکراون و چوار مەزارگەی کاکەییەکان لە سنوری دەشتی نەینەوا تەقێنراونەتەوە.
رێکخراوی یونیتاد، رێکخراوێکی سەربە نەتەوە یەکگرتووەکانە و ئەرکی پشتگیریکردنی هەوڵە ناوخۆییەکانی پێسپێردراوە بۆ بە تاوانبارناساندنی رێکخراوی داعش لە رێگەی پاراستن و کۆکردنەوەی بەڵگە لەسەر تاوانەکانی ئەو رێکخراوە.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵلەسەر 'دزی' ـیەکەی کەمپی قۆرەتو ۳ کەس دەستگیرکران
-
-
هەواڵسێیەم پاڵاوگەی ئاوی کەلار لە پرۆسەی تەندەرین دایە
-
-
هەواڵنازانرێت كهى سایلۆى گهرمیان بهڕوى گەنمی ئەمساڵدا دهكرێتهوه
-
-
هەواڵحکومەتی هەرێم: لە ١٠ مانگدا ٨٢ پرۆژەی رێگاوبانمان لەگەرمیان ئەنجامداوە
-
-
هەواڵبانكى گهرمیان: دانانى ئامێرى ATM ئهركى ئێمه نییە
-
زۆرترین بینراوەکان