دەنگ نێت
ئەندامێکی لیژنەی یاسایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەڵێت: دیاریکردنی سەرۆکێکی نوێ بۆ ئەنجومەن پێویستی بە رێککەوتنێکی بەهێزی سوننەکانە و هیچ وادەکەیش دیاریینەکراوە.
عارف حەمامی، ئاماژەی بەوەشکرد؛ لایەنە سونییەکان دەبێت خۆیان سەرۆکێک بۆ ئەنجومەنی نوێنەران یەکلایی بکەنەوە، لەکاتێکدا هیچ وادەیەک بۆ ئەو مەبەستە دیاریینەکراوە و لایەنە شیعییەکان لەچوارچێوەی هەماهەنگی رۆڵێکی گرنگ دەگێڕن لە نزیککردنەوەی لایەنە سونییەکان.
وەرگرتنەوەی ئەندامێتی لە محەمەد حەلبوسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق پێرێ لەلایەن دادگایی باڵای فیدراڵییەوە، بەڕای بەشێکی شارەزایان، کێشەیەکی گەورەتر سەرباری کێشە سیاسییەکانی عێراق دەکات.
ئەمڕۆش پارتی دیموکراتی کوردستان لە راگەیندراوێکدا باسی لەوەکرد؛ بارودۆخی عێراق و ناوچەکە بەجۆرێک شێواوە کە پێشبینی هەژانێکی گەورە دەکەین، لەم دۆخەدا بەرپرسیاریەتی لەسەر لایەنەکانی پێکهێنەری ئیتلافی دەوڵەتە بەتایبەت لەسەر بڕیاری لادانی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵدواین زانیاریی لەسەر روداوی تەقەکردنەکەی کەلار
-
-
هەواڵتابلۆی ژمارە کاتیی لە ئۆتۆمبیلی فەرمیی بەڕێوبەری ئەوقافی گەرمیان دەدرێت
-
-
هەواڵلەمساڵدا ٤٠ شوێنکار لەگەرمیان بەهۆی دەستەبەری کرێکارانەوە دراونەتە دادگا
-
-
هەواڵبەراورد بە ساڵی پار راوکردن لە گەرمیان زیادی کردوە
-
-
هەواڵبەتۆمەتی هەڵگرتنی کیلۆیەک ماددەی هۆشبەر لە گەرمیان کەسێک دەستگیر دەکرێت
-
زۆرترین بینراوەکان