
ده‌نگ نێت
پسپۆڕێكى ئابوری عێراقی باس له‌وه‌ده‌كات به چوار رێگه نه‌وتى هه‌رێم له رێگه‌ى ته‌نكه‌ره‌وه "به‌قاچاخ" ده‌برێته ده‌ره‌وه‌ى هه‌رێم.
نه‌بیل مه‌رسومی، له په‌ڕه‌ى خۆی له فه‌یسبوك بڵاویكردوه‌ته‌وه، رێگه‌ى یه‌كه‌مى ئه‌م "به قاچاخبردنهى نه‌وت" له رێگه‌ى ده‌روازه‌ى پهروێزخانهوهیه كه رۆژانه 600 تانكه‌ری پڕ له نه‌وتى ره‌ش به ده‌روازه‌كه‌دا ده‌چێته ئێران و بۆ به‌نده‌رى (عه‌باس) و له‌وێوه بۆ بازاڕى جیهانى ده‌گوازرێته‌وه.
ئاماژه‌ى بهوهشكردوه رێگه‌ى دوه‌م گواستنه‌وه‌ى نه‌وت و قیره له كێڵگه‌كانى: حه‌سیره و چیاسورخ له ئیداره‌ى گه‌رمیان و شیواشۆك له پارێزگاى هه‌ولێر له‌رێگه‌ى تانكه‌ره‌وه كه به‌شێكى له ده‌روازه‌ى په‌روێزخانه‌وه ده‌برێته ئێران، له‌گه‌ڵ به‌رهه‌مى سوته‌مه‌نى پاڵاوگه‌كانى كار و لاناز.
به‌وته‌ى ئه‌و پسپۆڕه ئابورییه، رێگه‌ى سێیه‌میش گواستنه‌وه‌ى نه‌وتى ره‌ش و قیره بۆ توركیا به تانكه‌ر له رێگه‌ى ده‌روازه‌ى باشماخه‌وه كه له‌وێوه ده‌چێته ئێران و بهدیارییكراوى بۆ شاری ته‌ورێز و پاشان ده‌برێته توركیا، هه‌ندێكجاریش له‌رێگه‌ى ده‌روازه‌ى حاجی ئۆمه‌رانه‌وه ده‌برێته ئێران.
ئاماژه‌ى بهوهشكردوه رێگه‌ى چواره‌م هه‌نارده‌كردنى نه‌وتى ره‌ش و پاشماوه‌ى پاڵاوگه‌كان و نه‌وتى خاوه، كه به‌ناوى نه‌وتی ره‌شه‌وه راسته‌وخۆ له كێڵگه یان پاڵاوگه‌كانه‌وه ده‌برێن و بۆ ئێران ده‌نێردرێن و تۆنێكى كه ده‌كاته (61) به‌رمیل، به (460) دۆلار ده‌فرۆشرێت و بۆ هه‌ر تۆنێكیش (50) دۆلار مه‌نه‌فێست وه‌رده‌گیرێت.
شاره‌زا ئابورییه‌كه ئاماژه‌ى به سه‌رچاوه‌ى زانیارییه‌كانى نه‌داوه و وه‌زاره‌تى سامانه سروتشییهكان و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانیش له هه‌رێم، له‌وباره‌وه هیچیان نه‌وتوه.
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه له مانگى ئادارى ئه‌مساڵه‌وه گواستنه‌وه‌ى نه‌وتى هه‌رێمى كوردستان بۆ بازاڕه جیهانییه‌كان راگیراوه، پاش راگرتنى رێگه‌پێدانى توركیا به رۆشتنى ئه‌و نه‌وته كه به بۆڕیی دا ده‌گه‌یه‌نرایه به‌نده‌رى جه‌یهان و له‌وێوه له رێگه‌ى كه‌شتییه‌وه بۆ بازاڕه جیهانییه‌كان ده‌گوزرایه‌وه، ئه‌مه‌ش له لێكه‌وته‌ى بڕیاری دادگاى ناوبژیوانى پاریس كه گواستنه‌وه‌ى نه‌وتى هه‌رێم له‌لایه‌ن توركیاوه به بێ ره‌زامه‌ندى عێراق به زیانگه‌یاندن به عێراق ناساندبو و له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه بڕى ملیار و نیوێك دۆلاری وه‌كو قه‌ره‌بوى عێراق له توركیا داواكردبو.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵمامەڵەکردنی خراپ ئاستی ئاوی ژێرزەوی بەڕادەیەکی مەترسیدار کەمکردوەتەوە
-
-
راپۆرتبە گیرفانی بەتاڵ و ئیرادەیەکی بەهێزەوە؛ 'کیماش' شەڕی رۆشنبیرکردنی كۆمه‌ڵگا دەکات
-
-
هەواڵلیژنەی مۆلیدە ئەهلییەکانی رزگاریی: گەرما هۆکارێکی نزمی ڤۆڵتییەی کارەبای مۆلیدەیە
-
-
هەواڵرۆژنامهى فه‌رمی عێراق: هه‌رێم و به‌غدا لە رێککەوتنێکی نوێ نزیک دەبنەوە و پرسی موچە دەخرێتە بەردەم ئەنجومەنی وەزیران
-
-
هەواڵكۆبونهوهكهى ئه‌مڕۆ بێدهرهنجام بو... "پێدانى نه‌وت به پاڵاوگه‌كان" كێشه‌ى سه‌ره‌كییه
-
زۆرترین بینراوەکان