دەنگ نێت
بەڕێوبەرایەتی گشتی کارەبای گەرمیان دەڵێت: سیستەمی کارەبای پریپەید سەرەتا لە سیتییەکانەوە (پرۆژەکانی نیشتەجێبون) دەستپێدەکەین، بۆ ئەم مەبەستەش چاوەڕێی وەزارەتی کارەباین.
ئالان ئه‌ركان، وته‌بێژى به‌ڕێوبه‌رایه‌تى گشتی كاره‌باى گه‌رمیان، بهرادیۆى ده‌نگى راگه‌یاند: بۆدهستپێكردنى سیسته‌مى پریپه‌ید له گه‌رمیان چاوه‌ڕوانى وه‌زاره‌تى كاره‌باین بۆ ئەوەی رەزامەندی بدرێت و كۆمپانیایه‌ى كه وه‌زاره‌ت با گرێبه‌ستى له‌گه‌ڵدا كردوه بێت و لە گەرمیانیش ده‌ست به‌كارببێت.
لەبارەی هۆکاری دواکەوتنی ئەک رەزامەندی و دەستپێکردنەوە، ئاماژەی بەوەدا پرۆژەکە قۆناغ به قۆناغ كاری لەسەر دەکرێت و لە سەرەتاوە لە ناوەندی پارێزگاکانەوە بەگەڕخراوە.
دەربارەی ئەوەی تاچەند ئەوان ئامادەکارییان کردوە بۆ پرۆسەکە، وتەبێژەکەی کارەبای گەرمیان جه‌ختى کردەوە: هه‌مو ئاماده‌كارییه‌كمان كردوه و شوێنیشمان ده‌ستنیشان كردوە كه راسته‌وخۆ تێیدا ده‌ست به‌كارببێت، ئه‌و شوێنانه‌ش یه‌كه نیشته‌جێبوه نوێیه‌كانن "سیتییەکان" بەوپێیەی هەمویان لەسەر یه‌ك فیده‌ری کارەبان.
سیستەمی پریپەیدی کارەبا، بریتییە لە سیستەمێک کە پێش وەختە بەشداربوی کارەبا دەبێت یەکەی بەکارهێنانی کارەبا بکڕێت، هاوشێوەی ئەوەی لە کارتەکانی مۆبایل و ئینتەرنێت دا هەیە، هەروەک داشنراوە بەم رێگەیە کارەبای نیشتمانیی بەشداران بکرێت بە ٢٤ کاتژمێریی.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵلەسەر 'دزی' ـیەکەی کەمپی قۆرەتو ۳ کەس دەستگیرکران
-
-
هەواڵسێیەم پاڵاوگەی ئاوی کەلار لە پرۆسەی تەندەرین دایە
-
-
هەواڵنازانرێت كه‌ى سایلۆى گه‌رمیان بهڕوى گەنمی ئەمساڵدا ده‌كرێته‌وه
-
-
هەواڵحکومەتی هەرێم: لە ١٠ مانگدا ٨٢ پرۆژەی رێگاوبانمان لەگەرمیان ئەنجامداوە
-
-
هەواڵبانكى گه‌رمیان: دانانى ئامێرى ATM ئه‌ركى ئێمه نییە
-
زۆرترین بینراوەکان